ماڵپەڕ وسایته جیهانیه‌کان هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان باشترین شێوازی پارێزگاری بهێننه کایه‌وه له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌بێت ئامرازێک هه‌بێت ته‌واو دلنیایی بدات به‌و که‌سانه‌ی که به تایبه‌تی له رێگای ئینته‌رنێته‌وه سوقین ده‌که‌ن واته کاری بازرگانی و کرین و فرۆش ده‌که‌ن . وه‌ک ده‌زانین ئێستا جیهانی بازگانی ته‌قلیدی گۆراوه به جیهانی بازرگانی ئه‌لیکترۆنی وه به هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرترین رێژه‌ی به‌کارهێنه‌ر پشت به‌م جۆره بازرگانی و کرین وفرۆشه ده‌به‌ستن هه‌ر تاکێک له ولاته پێشکه‌وتوه‌کاندا خاوه‌نی حسابی بانکی خۆیه‌تی بێگومان شێوازی مامه‌ڵه‌کردن به شێوازه ئاساییه‌که‌ی ده‌که‌ویته به‌ر مه‌ترسی دزین هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی کاری سوقین ده‌که‌ن لایه‌نی ئه‌منیه‌تی ئه‌و بازاره ئه‌لیکترۆنیه زۆر بایه‌خی پێده‌ده‌ن و باشترین ئامرازی پارێزگاری کردن به‌کارده‌هێنن بێگومان ئه‌م سێوازه‌ش له پارێزگاری بڕی تێچونیشی ئێجگار زۆره‌و پیویسته ده‌وڵه‌ت پشتگیری بکات له‌و جۆره کاره‌دا. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕی بانکه ئه‌لیکترۆنیه‌کان بکه‌ینه‌وه ده‌بینین که ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه قوفڵێک له کۆتایی ناونیشانه‌که‌دا زیاد ده‌بیت وه له وانه‌یه ئه‌م قوفڵه ڕه‌نگی یان شێوه‌ی یان شوێنی له پراوسه‌رێک بۆ
پراوسه‌رێکی تر بگۆرێت هاوکات سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕه‌که‌ش به‌م شێوه ده‌ست پیده‌کات (https//:) که کورت کراوه‌ی (HyperText Transport Protocol “Secure ) ه و وه (http://) کورت کراوه‌ی ( HyperText Transport Protocol ) وه‌ک ده‌بینین جیاوازیان ته‌نها وشه‌ی ( Secure ) که ئه‌وه‌ش به مانایی پارێزگاری دێت چونکه له بنه‌ڕه‌تتدا ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه که پاڵپشتی ئه‌منیه‌تی ده‌کرێت و به‌م شێوه ئه‌منه‌تی ده‌پاریزرێت شوێنی داخڵ کردنی کارتی حسابی بانک و هه‌ر ناو و پاسۆردێکه که نابێت که‌س به‌و کۆده نهێنیه بزانێت وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی نه‌بوو واته ڕه‌مزی قوفڵێک یان کۆتای به حه‌رفی ( s ) نه‌هاتبوو پێویسته به هیچ
جۆرێک حسابی بانکی یان هه‌ر زانیاریه‌کی هه‌ستیار داخڵ نه‌کرێت وه له ئێستاشدا زۆرێک له ماڵپه‌ڕه حکومیه‌کان یاخود ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی حه‌ز به بوونی دلنیای ته‌واو ده‌که‌ن له بواری پاراستندا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه زیاد ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش له رێگای هۆسته‌ره‌که‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێت به‌رانبه‌ر به بڕه پاره‌یه‌کی ساڵانه ئه‌م خزمه‌تگوزاریه پێشکه‌ش ده‌کات چه‌ندین جۆر له‌م خزمه‌تگوزاریه‌ش به نرخی جیاواز ئێستا له کاردایه نمونه‌ش بۆ ئه‌م جۆره ماڵه‌ڕه ئه‌لیکترۆنیانه‌ی ئێستا کاری ( Electronic banking ) ده‌که‌ن