كۆمپانیای تایبەتمەندی سكیویرتی ”FireEye” بەرنامەیەكی ڤایرۆسی ئاشكراكرد كە بە بەرنامەكانی ئایفۆن لكاوە دەگاتە زیاتر لە 2000 ئەپلیكەیشنی ”Apple Store”ی هۆكارە بۆ كێشەی ئاسایشی ترسناك، ڤایرۆسەكە بە ناوی ”IbackDoor”ە كە لە رێگای ” mobiSage”یەوە دەچێتە ژوورەوە گەشەپێدراوە لەلاەیەن كۆمپانیایەكی چینیەوە adSage دەتوانێت بچێتە ناو خزمەتگوزاری پەیوەندی بۆ رێكلام كردنی كارەكانی خۆی، ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت ریمۆتی مۆبایلەكەت بكات لە دوورەوە واتە دەتوانێت هەموو كردارەكانی ناو مۆبایلەكەت ئەنجام بدات وەك گرتنی وێنەو ڤیدیۆ و تۆماركردنی دەنگ و بردنی هەموو زانیاریەكانی ناو مۆبایل و بە تایبەتی بردنی پاسۆرد.
هەروەها ئەم كۆمپانیایە ئاماژەی بۆ كردووە كە كۆمپانیای ئەپڵ بەم دواییانە كۆمەڵێك بەرنامەی ڤایرۆسی لە ناو ستۆریەكەی سڕیتەوە بەڵام 400 بەرنامەی تر ماون كە مەترسیان هەیە و گومان لێكراون.
ئامادەكردنی: Younis Essmat