(جەیمس كاردەر) شارەزا لە بواری ئاسایشی تەكنۆلۆژیا بە ماڵپەڕی (بزنس ئینسایدەر) ی ڕاگەیاندووە، ئەگەری هەیە لەساڵی داهاتوودا، ئینتەرنێت بكەوێتە بەردەستی هاكەران و بۆ ماوەی (24) كاتژمێر لە سەرانسەری جیهاندا بوەستێت.
ئەو شارەزایەی تەكنۆلۆژیا دەشڵێت، ئێمە ئەمساڵ بینیمان هاكەران توانیان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ماڵپەڕە گەورەكانی وەك تویتەرو سپۆتیفای بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ڕابگرن، بۆیە ئەگەری هەیە لە ساڵی داهاتوودا هێرش بكەنە سەر هێڵی ئینتەرنێتی جیهانی و بۆ ماوەی (24) كاتژمێر لە سەرانسەری جیهاندا، ئینتەرنێت بوەستێنن.
ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش هەر یەكە لە ماڵپەڕەكانی فەیس بووك، نێتفلیكس، تویتەرو سۆتیفای كەوتنە بەر هێرشی هاكەران و بۆ ماوەی جیاواز لەكاركەوتن و وەستان.