لە ئێستادا فەیسبووک تایبەتمەندیەکی زیاد کردوە بۆ کاتی دوای مردنت !
لە رێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە دەتوانی لە ئێستاوە کەسێکی خانەوادەکەت یان هاوڕێیەکی نزیکت دیاری بکەی کە لەدوای مردنت بتوانێ چەند شتێک بکات بۆ فەیسبوکەکەت

ئەوشتانەی کە کەسی هەڵبژێردراو دەتوانێ بیکات:

پۆستێکت بۆ بکات ، و بیکاتە پین پۆست
دەتوانێ ئاددەکان وەرگری
دەتوانێ وێنەی پڕۆفایل و کەڤەر بگۆڕێ .

لەوەش گرینگتر ، ئەم شتانە ناتوانێ بکات
ناتوانێ بچێتە ناو ئەکاونتەکەت
ناتوانێ نامەکانت بخوێنێتەوە
ناتوانێ هیچ پۆستێک رەش بکاتەوە.

بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە
سەرەتا بڕۆ (Setting )
پاشان : (Security)
ئینجا (Legacy Contact)

لەوێ کەسێک هەڵبژێرە و خەزنی بکە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.