زۆرجار بۆ دابه‌زاندنی ڤیدیۆكانی یوتیوب ده‌بێت به‌رنامه‌ به‌كاربهێنین، هه‌ندێك جار توشی كێشه‌ی كراكی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بین یان به‌یه‌ك جۆر كوالیتی یان به‌یه‌ك جۆر فۆرمات بۆمان داده‌به‌زێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌و كێشانه‌ دوربكه‌ویته‌وه‌ زۆر به‌ئاسانی ڤیدیۆكانی یوتیوب كه‌ ئاره‌زوویان ده‌كه‌یت له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا بمێنته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر سه‌یریان بكه‌یت سایتێك ئه‌م كاره‌ ئاسانه‌ت بۆ ده‌كات. یه‌كه‌م جار سایتی یوتیوب بكه‌ره‌وه‌ و ڤیدیۆكه‌ ده‌ست نیشان بكه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت دایبه‌زێنیت و لینكه‌كه‌ی كۆپی بكه‌

بۆ نمونه‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ت پێویسته‌ تۆش وه‌كو ئه‌م لینكه‌ی من دامناوه‌ كۆپی بكه‌، دواتر سایتی keepvid بكه‌ره‌وه‌ و له‌ خانه‌ به‌تاڵه‌كه‌دا په‌یستی بكه‌، پاشان له‌ته‌نیشت خانه‌ به‌تاڵه‌كه‌وه‌ كلیك له‌ ئایكۆنی download  بكه‌، ده‌بینیت له‌به‌شی خواره‌وه‌  به‌ هه‌مو كوالیتی و فۆرماته‌كه‌ پیشانت ده‌دات، ئێوه‌ش ده‌توانن به‌كام جۆرو كوالیت پێویستتان  پێیه‌تی داونلۆدی بكه‌ن

له‌م ڤیدیۆیه‌دا به‌ پراكتیكی هه‌نگاوه‌كان رونكراوه‌ته‌وه‌  ده‌توانن بینه‌ری بن بۆ ئه‌وه‌ی باشتر هه‌نگاوه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن :

ئاماده‌كردنى: محمد کازم

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.