دوای ئه‌وه‌ی سناپ چات له ساڵی ٢٠١٢ له لایه‌ن ئیڤان شپێیگڵ دۆزرایه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتی ته‌مه‌نیدا توانی ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌ر بۆ خۆی ڕابكێشێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بێت و ببێته ئه‌و به‌رنامه مۆبایلیه‌ی كه ڕۆژانه له لایه‌ن خه‌ڵكی به‌كار بێت.
به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئینستاگرام به‌هه‌مان شێوه‌ی سناپ هه‌ڵستا به زیادكردنی سناپ گرام بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی سناپ چات بۆیه سناپ چات له هه‌وڵی نوێكاری دابوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی.
له ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی سناپ چات ده‌توانن گروپ دروست بكه‌ن و ١٦ هاوڕێ له یه‌ك چات‌دا كۆبكه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش دوا به‌دوای ئه‌وه دێت كه له پێشووتردا داواكاری زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه په‌ره به چاتی سناپ بدرێت و بتوانرێت به‌هه‌مان شێوه‌ی فه‌یسبووك و ئینستاگرام و ڤایبه‌ر به كۆمه‌ڵ چاتی تیادا بكرێت.
ئێستا ده‌توانن له ڕێگای نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سناپ چات چاتی به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ل ١٦ هاوڕێ درووست بكه‌ن.