پاش ئەوەی ئەمڕۆ بەرواری 12 ی دیسەمبەری ساڵی 2016، كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی بە فەرمی وەشانی 10.2 ی بڵاو كردەوە بۆ بەكار هینەرانی، ئەمەش لە دوای ناردنی چەند وەشانێكی بێتا بۆ شارەزایانی بواری وێبداڕشتن.

لەم وەشانەدا زۆرترین گۆڕانكاری كراوە و نوێكاری زۆری بۆ كراوە، كە لە خوارەوە یەك بە یەك دەیان خەینە ڕوو بۆئێوە.

چی نوێ هەیە لە وەشانی ئای ئۆ ئێس 10.2؟

  1. زیادكردنی سێ wallpapers تایبەت بە ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 پڵەس، كە بریتین لە ڕەنگی شین و سور و زەرد.
  2. چاك كردنەوەی پەیوەست بوونی بلوتوث و ئیتفۆنی وایەر لێس بەیەكترەوەو زیادكردنی ئایكۆنێك وەكوو ئاماژە.
  3. زیاد كردنی 90 ئیمۆجی جوان و ڕێك كە پێك هاتوون لە وێنەی دەم و چاوو، وێنەی بزە پێكەنینی نوێ و جۆرەها شێوەی تری دەم و چاو، ئاژەڵ، دكتۆر، هەروەها زیاد كردنی ئیمۆجی لەسەر شێوەی كارمەنی ئاگركوژێنەرەوە و چەندین ئیمۆجی تری هاوشێوە.
  4.  

    چاك كردنەوەی كۆمەڵێك هەڵەی یەك لە دوای یەك لە بواری مێژووی وێنەكانی نێو وێنەكانت، كە زۆر هەستی پێ ناكرێت.

imojy

 

 

iOS-10.2-Stock-Wallpaper-Splash

Camera

زەخیرە بوونی ئەو هەلبژاردانەی هەلی دەبژێری وەكوو هەڵبژاردنی فلتەر، لە وەشانەكانی پێشوو پاش لاچون لەسەر بەرنامەی كامێرا، هەڵبژاردەكان لا دەچوون و پێویست بوو دیسانەوە فلتەر و ڕێكخستنەكان جێبەجێ بكەیتەوە، لەم وەشانەدا چارەسەر كراوە.

Messages

زیادكردنی ئیفێكت بۆ Messages و دەربڕینی خۆشەویستی و شێوازی دەربڕینی دیكەی ئامادە كراو، هەروەها پێشاندان و لابردنی وێنەی پرۆفایلی ئەو كەسەی لەگەڵیا گفتوگۆ دەكەیت بە خواستی خۆت لە بەشی (Settings → Messages,)

Notification Center

چاك كردنەوەی كۆمەڵێك هەڵە لە بەشی ئاگادار كردنەوەكان، بۆ نموونە كاتی وەڵامدانەوەی چات، پێویستی بەوە بوو دوو جار پەنجە بنێی بە ڕیپلەی پاشان كاری دەكرد.

TV App

زیاد كردنی TV ئەپ و سڕینەوەی Videos كە ئێستا ئەپ تیڤی جێگای گرتۆتەوە، زیادكردنی بۆ بەشی ویدجیت، ئەو كەسانەشی پێویستیان بە ئەپلیكەیشنی Videos هەیە ئەتوانن لە كۆگای ئەپ ستۆر دایبەزێنن ئەمەش تەنها لە ستۆری ئەمریكا بەردەست كراوە.

نوێكارییەكان بە ڤیدیۆ ببینە

 

ئامادەكردنی : ڕەنجە حسێن

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.