بەپێی توێژينەوەيەکی پەيمانگەی (CTSI) کە راپۆرتەکەی ئاژانسی پاراستنی بەکارهێنەری بەڕيتانی بڵاويکردووەتەوە، لە %٩٩ شەحنە دروستکراوە (Fake)ـکەکانی ئامێرەکانی کۆمپانيای ئەپڵ و بە تايبەت ئايفۆن بۆ بەکارهێنەر مەترسيدارە.
IMG_2770JPG
ئەو پەيمانگەيە هەستاون بە ئەنجامدانی توێژينەوەيەک لەسەر ئەو شەحنانەی لەلايەن کۆمپانياکانی ديکەوە بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ دروستدەکرێن بە تايبەت بۆ ئايفۆن، بۆ ئەو کارەشيان تاقيکردنەوەيان لەسەر ٤٠٠ دانە شەحن ئەنجامداوە.

ئەنجامی توێژينەوەکەشيان بە راپۆرتێک بڵاوکردووەتەوەو رايانگەياندووە تووشی شۆک بوون کاتێک بينيويانە لە %٩٩ی ئەو شەحنانە مەترسيداربوون و هەڵەی کارەباييان زۆر بووە، لەو ٤٠٠ دانە تەنيا سێ دانەيان مەرجی سەلامەتييان هەبووەو کاريگەری خراپی لەسەر ئامێرەکە و خودی بەکارهێنەرەکەش نەبووە.

هەروەها ئەو پەيمانگەيە ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی مۆبايلە زيرەکەکان بە تايبەت ئايفۆن کردووە شەحنی ئەسڵی و ئۆرجيناڵ بەکاربهێنن، لە ئەگەری بەکارهێنانی شەحنی نادروستدا هەم خۆيان و مۆبايلەکەشيان دەکەوێتە مەترسييەوەو تووشی حاڵەتی خراپ دێن، کە لە گرنگترينيان کەمکردنەوەی تەمەنی باترييەکانە.

ئەو هۆکارەشی وايکردووە بەکارهێنەر روو لە شەحنە ئۆرجيناڵەکان نەکەن گرانی نرخ و نەمانی متمانەيە لەناو بازاڕەکاندا، چونکە زۆر جار بەکارهێنەر بەناوی ئەسڵييەوە شەحن دەکڕێت و دواتر ساختە دەردەچێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کارزان کمال شارەزام لە بواری ئایتی و دیزاین بەگشتی و دروستکردنی وێب سایت و ماڵپەڕ وە شارەزام لە سیستمی لینوکس و ئەندرۆید هەیە بۆماوەی 3 ساڵ كارم كردوە تێدا ڕێکخەری چەندین خولم لە بواری دیزاین و كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بێ بەرامبەر , وەک دەستەی بەڕێوبەرانی تیک ئای کار دەکەم ، ئامانجم گەیاندنی زانیاری و فێرکردنی تاکی کورد لە بواری تەکنەلۆژیا.

Comments are closed.