لە ئێستا دا بەشێک لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا لە هەوڵی پێشخستنی نەخشە دان، بەجۆریک کێبرکێیەکی زۆر بەهێز هەیە لە نێوان کۆمپنایاکان لەوەی کامەیان زیاترین تایبەتمەندی زیاد بکات و و زۆرترینی خزمەتگوزاریەکانی بخاتە بەردەست بەکارهێەران، لەوانەش هەریەکە لە کۆمپانیاکانی گووگڵ و مایکڕۆسۆفت و ئەپڵ و ….هتد.
نەخشەکانی گووگڵ لە ئێستادا بە پێشکەوتووترینی نەخشەکان دادەنرێت لە رووی زۆری تایبەتمەندیە ناوازەکانی لەسەرانسەری جیهان.
ئەمەش وای کردوە کۆمپانیاکانی تر بەردەوام لە پێشخستن و کێبرکێکردن دا بن لەگەڵ گووگڵ.
کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەویش خاوەن نەخشەی تایبەتی خۆیەتی و تاراددەیەکی زۆر باش پێشکەوتووە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەی فەراهەم کردوە، بەڵام بەوەش ناوەستێت و لە نوێترین هەواڵدا رایگەیاندوە کە وا بڕیارە بۆ زیاتر پێشخستنی نەخشەکانی، دڕۆن بەکاربهێنێت هەم لە رووی وێنەگرتنی و ڤیدیۆی راستەوخۆوە.
وا بڕیارە ئەم پڕۆژەیە لە مانگی دەست بەکاربکات و لە رێگای ١١ دڕۆنی جیاوازەوە وەک قۆناغی سەرەتا دەست بەکاربێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.