په‌ره‌پێده‌رانى زنجیره‌ى (به‌رنامه ئیسلامیه كوردیه‌كان) دواترین ئه‌پڵكه‌یشن دروست ده‌كه‌ن و به‌خۆڕایی بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه .
دواترین چالاكى ئه‌م گروپ بریتیه له ئه‌پڵكه‌یشنى (مردن لە دەرگا دەدا) و ئێستا له گۆگڵ پله‌ى به شێوه‌ى خۆڕایى ده‌ست ده‌كه‌ویت .
ده‌رباره‌ى ئه‌م ئه‌پڵكه‌یشنه ، ده‌ڵێن : بەیارمەتی خوای گەورە پاشان چەند برایەک توانیمان بەرنامەی (مردن لە دەرگا دەدا) بۆ ئەندرۆید تەواو بکەین و لە گوگڵ پلەی ستۆر بڵاوی بکەینەوە دەتوانن لەئێستادا دایبگرن ،
برا و خوشكانی بەڕێزم: ئێمە لەم دونیایەدا ڕێبوارین و سەفەرێكی دوور و درێژمان لە پێشە، و تەمەنی هەموو یەكێك لە ئێمە دەڕوات و تەواو دەبێت و ئەبێت تاڵاوی مردن بچێژین، و بەرەو ئەو ژیانە هەتا هەتایە بەڕێ بكەوین وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ} آل عمران: ١٨٥
واتە:هەموو كەسێك بێ جیاوازی تامی مردن دەچێژێ. .
خۆشەویستان:هەموومان باش باش دەزانین كە ئەمڕۆ نا سبەی تەمەنمان كۆتایی دێت و دەمرین ودەخرێینە ناو قەبرێكی تەنگ و تاریكەوە، و پاشان زیندوو دەكرێنەوە و پرسیارمان لێ دەكرێت.ئەوەی كەوا زمانی وەڵامدانەوەمانە بە شێوەیەكی تەواو و دروست بۆ ئەو دوو فریشە بەڕێزە بریتی یە لە كردەوە چاكەكانی ئەمڕۆمان، وه‌دڵنیاشبین نا‌توانیین له‌مردن ڕابکه‌ین وه‌ک خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ {قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ} الجمعة ٨
واتە:ئەی پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێیان بڵێ : ئەو مردنەی كە ئێوە لێی ڕادەكەن و ئەترسن پێی بگەن، بێگومان هەر پێتان دەگا.
– ناوەڕۆکی بەرنامەکە وەرگیراوە لەنامیلکه‌ی (مردن لە دەرگا دەدا) وەرگێڕانی : ئەندازیار : باوكی ئاسیا وپێداچونەوەی : مامۆستا علی خان،
– بەرنامەکە بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بە(ماتێریاڵ دیزاین) دیزاین کراوە وەکۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگی بۆدانراوە وەگونجێنراوە بۆ سمارتفۆن و تابلێتەکان،