چەندین ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی جیهانی ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای “سێلیبریتی”ی ئیسرائیلی دەتوانێت مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید هاک بکات.

نیویۆرک پۆست ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە “ئێف بی ئای” لەکاتی لێکۆڵینەوەی لەو ئایفۆنەی کە لە ڕووداوەکەی سان بێرناردیۆ دەستیبەسەردا گرت، بە هاوکاری کۆمپانیایەک “کە ناوی نەبردبوو” چووەتە ناو مۆبایلەکانەوە و هاکی کردون.

نیویۆرک پۆست باسی لەوەش کرد کە زۆر لە خەڵک پێیان وایە کە ئەو کۆمپانیایە “کۆمپانیای سیلیبریتی” بووە، هاوکات کۆمپانیاکەش ئەوەی ئاشکراکرد کە دەتوانێت هەر مۆبایلێکی زیرەکی مۆدێرن هاک بکات، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە کە ئەوە ئاشکرابکات، کە شارەزایانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بەکاردەهێنرێن یان نا.

یوڤال بێن مۆش لە کۆمپانیای سێلیبریتی وتوویەتی “ئێمە دەتوانین هەر زانیاریی و داتایەکی ناو مۆبایلەکان بەدەستبهێنین”، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە دەتوانن سەرجەم وێنەکانی ناو ئامێرەکە بەدەستبهێنن.

لیۆر بێنپێرێتز لە کۆمپانیاکە وتوویەتی، ئامێرگەلێکی زۆر هەن کە تاکە کەس ئێمەین لە جیهاندا بتوانین بیکەینەوە و زانیارییەکانی بەدەستبهێنین.

کۆمپانیاکە وتوویەتی کە لە موشتەریەکانی دەکۆڵێتەوە و ڕێز لە یاساکانی ئەو شوێنانە دەگرێت کە داوای هاککردنی مۆبایلەکان دەکەن، هەروەها کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە داوە کە “حکومەتەکانی ناوچانە جیاوازەکان بەرپرسیارن لە هاککردنی مۆبایلەکان”ی خەڵک.

بەگوێرەی سەرچاوەکان کۆمپانیا ئیسرائیلیەکە لەگەڵ حکومەتەکانی جیهاندا گرێبەستی هەیە و ئەوەش چالاکانی مافەکانی مرۆڤی نیگەرانکردووە.

android_vs_iphone_thumb800

source:nrttv

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.