ئێستا ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئایفۆن بەسەر بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکاندا زاڵن، هەرچەندە ئەوانە وەک یەک خزمەتگووزارییەکان پێشکەش دەکەن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ جیاوازی نێوان دەروونی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئەندرۆید دەردەخات.
توێژینەوەیەکی نوێ کە لەنێوان توێژەرانی زانکۆی لینکۆڵن، زانکۆی لانکاستەر و زانکۆی هارتفۆردشیر لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و لە 500 کەسی بەکارهێنەری مۆبایلە هۆشمەندەکان پرسیارکراوە لەبارەی خۆیان و رەفتاریان بۆ مۆبایلەکانیان.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە دووبەشی بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن خانمانن و دەریشکەوتووە جیاوازی لە کەسێتی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئەندرۆیدا هەیە، بە جۆرێك بەگوێرەی توێژینەوەکە بەکارهێنەرانی ئایفۆن زیاتر راستگۆ، ساکار و سۆزدارن.
هەروەک دەرکەوتووە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید زیاتر کوڕانن و کەمتر گرنگی بە سامانداری دەدەن و بەتەمەنترن، هەروەها زۆرتر لە شتەکان رازین و کەمتر یاساکان دەشکێنن بۆ سوودی خۆیان.
s:رووداو – NBCnews