لە ئێستادا بەرزترین تایبەتمەندی لە مۆبایلە هۆشمەندەکانی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری بریتیە لە گالاکی ئێس حەوت و حەوت ئێج کە لە ساڵی ٢٠١٦ خرانە بازەڕەکانی جیهانەوە و لە ئێستادا وەک بەهێزترینی مۆبایلە هۆشمەندەکانی جیهان ئەژمار دەکرێن لە رووی تایبەتمەندی و فرۆشەوە.
ئاشکرایە کە وەشانی داهاتووی گالاکسی بریتی دەبێت لە گالاکسی ئێس هەشت. هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیاریەک بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە لەلایەن سامسۆنگەوە بەڵام دوو جۆر دەنگۆی جیاواز هەیە کە دەنگۆی یەکەم دەڵێ گالاکسی هەشت رامی ٨گێگای بۆ دادەنرێت، بەڵام ئەم دەنگۆیە زۆر بەهێز نیە و شارەزایان پێیان وایە کاتی ئەوە نەهاتووە رامی ٨ گێگا بۆ مۆبایلی هۆشمەند دابندرێت.
دەنگۆی دووەم بریتیە لەوەی کە گالکسی هەشت بە رامی ٦گێگا و میمۆری ناوەکی ٢٥٦ گێگابایت بەردەست دەخرێت و شوێنی دەرچەی میمۆری دەرەکی لادەبرێت.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.