لە ماوەی رابردوودا چەندان جار بەژداربووین لە پێدانی پێشنیار بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک،خۆشبەختانە بەشێکی پێشنیارەکانمان بە خۆشحالیەوە لەلایەن فەیسبووکەوە جێبەجێکراوە.

لە نوێترین کارماندا ، لە ماوەی رابردوو دوای پەیوەندیەکی چڕ و بەردەوام لەگەڵ ستافی فەیسبووک سەبارەت بە بوونی چەند کێشەیەکی گشتی توانرا کێشەکان چارەسەر بکرێت. کە بەشێکی زۆریان تایبەت بوون بە کێشەکانی پەیجەکانی فەیسبووک.


ئێمە پێشنیاری چیمان کرد؟

تایبەتمەندی تێکەڵ کردنی دوو پەیج لە کۆنەوە لە فەیسبووک هەیە، بەڵام کاتێک پەیجەکان تێکەڵ دەکرا، بچوکەکە تێکەڵی گەورەکە دەبوو.

ئێمە پێشنیاری ئەوەمان کرد، کە پێویستە ئەو تایبەتمەندیەش زیاد بکرێت کە بتوانرێ ئەم هەڵبژراردنە بدرێتە دەستی بەکارهێنەر بۆ ئەوەی خاوەن پەیج بە ئارەزووی خۆی هەڵبژێری کە دەیەوێ کامە پەیج بچێتەوە ناو کامەیان.

دوای گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیارەکە ،فەیسبووک بڕیاری دا سەرەتا وەک تاقیکاری ئەم تایبەتمەندیە زیاد بکات و بۆ یەکەمجار بۆ یەکێک لە پەیجەکانی ئێمەی تاقی کردەوە و دواتر وەک تایبەتمەندیەکی هەمیشەیی زیاد کرا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.