لە ئێستادا یەکێک لە هەرەباشترینی پڕۆگرامەکانی بەگەڕخستنی ڤیدیۆ بریتیە لە VLC.
لە نوێترین راگەیەندراوی کۆمپانیای دروست کەری پڕۆگرامەکەدا هاتووە کە تایبەتمەندیەکی نوێیان زیاد کردوە ئەویش بریتیە لە پشتگیری کردنی پیشاندانی ڤیدیۆی 360  راستەوخۆ لە ناو پرۆگرامەکە و زۆر بەئاسانی.
هەرچەندە لە ئێستادا تەنها وەشانی تاقیکاری بەردەست خراوە و بەکارهێنەران دەتوانن سوودی لێوەربگرن، بەڵام وا بڕیارە ئەم تایبەتمەندیە بە فەرمی لەسەرەتای مانگی داهاتوو بەردەست بخرێت.

هەروەها ئەوەش روونکراوەتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیک تایبەتمەندیەکی تر زیاد دەکەن کە بریتیە لە پشتگیری دەنگی 360 کە ئەمەش تایبەتمەندیەکی زۆر ناوازە دەبێت و بەکارهێنەر وا هەست دەکات کە خۆی لەناوەڕاستی رووداوەکاندایە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.