دوای ئەوەی کۆتا وەشانی تاقیکاری بۆ ئەندرۆیدی 7.1.1 دوو هەفتە پێش ئێستا بەردەست خرا،چەند دەنگۆیەکی بەهێز لە چەند سەرچاوەیەکی بەهێز هەیە کە دەڵێن گووگڵ بڕیاری داوە وەشانی فەرمی ئەم ئەندرۆیدە لە ١٢ ی مانگی ١٢ بۆ بەرهەمی نێکسۆس شەش بەردەست بخات و کۆمەڵێک نوێکاری بۆ زیاد بکات بە تایبەت لە بوارەکانی ئاسایش و پاراستنی کەسی.
هەرچەندە ئەم دەنگۆیانە لەلایەن سەرچاوەی بەهێزەوە دزەیان کردوە ، بەڵام تا ئێستا گووگڵ بە فەرمی ئەم هەواڵەی پشتراست نەکردۆتەوە، بەڵام زۆربەی وەشانەکانی ئەندرۆید بە ماوەیەکی کەم دوای کۆتا وەشانی تاقیکاری بڵاو دەکرانەوە لە رابردوو. کە ئەمەش وادەکات لەم نزیکانە وەشانی فەرمی بڵاو بکرێتەوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.