وەک هەموو کاتێک هەوڵ ئەدەین بۆ خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست ، ئەمجارەش پڕۆگرامێکم
بۆ بەرهەمهێناون کە لەڕێگایەوە ئەتوانن فەیسبووک بکەنەوە بە وێنەوە لە ئینتەرنێتی خۆڕایی
فریبەیسکس
ئەم پڕۆگرامە زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان

ئەتوانن لەم لینکەوە داینگرن
http://lite.harawazdev.tk/app/tk.harawazdev.lite.v1.apk

1

کلیک بکە لە ( Connect With Harawaz Lite )

2

مەرجەکانی بەکارهێنان بخوێنەرەوە و کلیک بکە لە “ڕازیم”

3

لێرە تۆزێک چاوەڕوانبە

4

لێرەدا فەیسبووکەکەت ئەکەیتەوە

5

لێرە پرسیارت لیدەکات کە ئایا ئەتەوێت ئەم خزمەتگوزاریە بەکاربهێنیت کلیک لە “Continue as …..”
بکە

6

ڕاستەوخۆ فەیسبووکەکەتت بۆ دەکرێتەوە کلیک لە بەشی Newsfeed بکە لەسەرەوە وەک لە
وێنەکە دیارە

7

ئەبینیت بەشێوەی کۆمپیوتەر لاپەڕەی فەیسبووکەکەتت بۆ دەکریتەوە و هەموو وێنەکانیش
پیشان دەدات

8

لە سەرەوەی پڕۆگرامەکە دوگمەی نامەکان هەیە کلیکی لێ بکە بۆ نامە ناردن کە هیچ سنوورێکی
نیە و ئەتوانیت زیاتر لە ٧٥ نامە بنیریت و بەم شیوەیە بۆت ئەکریتەوە

چەند وێنەیەکی تری پڕۆگرامەکە


تێبینی : ئەم پڕۆگرامە پڕۆگرامی (Folio)ـیە کە یەکێکە لەو پڕۆگرامانەی بۆ کردنەوەی فەیسبووک
بەکاردێت و من گۆڕانکاریم بەسەر هێناوە و واملێکردووە بتوانێت وێنەکان بکاتەوە . ئەم پڕۆگرامە
زۆر پارێزراوە و بە هیچ شیوەیەک ترسی هاکی نیە ، بۆیە بێخەمبن پڕۆگرامی Folio پڕۆگرامێکی
بەناوبانگە و زۆر پارێزراوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.