ملوانكه‌ی پاداشتی ئازادی ئه‌ستێره‌كان مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٦٣ كه سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا جۆن كه‌نه‌دی بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ڵسا به‌دانانی مه‌راسیمێك به‌و ناوه و ئه‌و ملوانكه‌ی به كه‌سه شایسته‌كانی ئه‌و كات به‌خشی.
ملوانكه‌كه له ئه‌ستێره‌یه‌كی زێڕین و سپی و هه‌روه‌ها هه‌ندێك ڕه‌نگی سوریشی تیادایه كه كۆی گشتی ملوانكه‌كه له پینتاگۆنه‌وه هاتووه.
سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ٢٢ ی ئه‌م مانگه باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له مه‌راسیمێكی ڕێزگرتندا له كۆشكی سپی ملوانكه‌ی پاداشتی ئازادی ئه‌ستێره‌كانی به ٢١ كه‌سی شایسته به‌خشی.
بێگوومان دیاریكردنی ئه‌و ٢١ كه‌سایه‌تیه به كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و مه‌رج دیاری كرابوو كه گرینگ‌ترینیان ئه‌وه بوو كه خاوه‌ن ئایدیا و بیرۆكه‌ی خۆیان بن و وه توانیبێتیان گۆڕانكاریێكی زۆریان له وڵاته‌كه‌ی خۆیان كردبێت كه ئه‌م ڕووداوه ڕاسته‌وخۆ له وێب سایتی فه‌رمی كۆشكی سپی بۆ بینه‌ران ده‌گوازرایه‌وه.
كه‌ریم عبدالجباری یاریزانی باسكت بۆڵی نیشتیمانی و ئیلین دیگێنه‌رسی ئه‌كته‌ری كۆمیدی و ڕۆبێرت دینێرۆی ده‌رهێنه‌ری فیلم و بیل گه‌یتس و مێلیندا گه‌یتسی دۆزه‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و بروسی گۆرانیبێژ و میچێڵسی ڕۆژنامه‌نووس و هه‌ندێكی تریش له‌و كه‌سایه‌تیانه له لایه‌ن باراك ئۆباما ملوانكه‌یان له ملكرا.
بیل گه‌یتس و مێراندا گه‌یتسی خێزانی كه به‌یه‌كه‌وه كۆمپانیای مایكرۆسۆفتیان دۆزیه‌وه یه‌كێك بوون له‌و ٢١ به‌ژداربووانه و میدالیایان پێ به‌خشرا كه هه‌ردووكیان له ساڵی ١٩٩٤ هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی سێ منداڵن به ناوه‌كانی جینیفه‌ر و كاثه‌رین و ئادێل كه له ئێستادا بێل گه‌یتس به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ملیاردێری جیهان هه‌ژمارده‌كرێت.