كاتێ دەڵێن Cookies مەبەستمان پسكیت و شت نیە، بەڵكو باسی ئەو مەلەفانە دەكەین كە لە وێب براوسەرەكەتدا هەیە،بۆیە گرنگە زانیاریت هەبێت دەربارەی …

كووكیز بریتی یە لەوفایلانەی كە لەلایەن وێب سێرڤەرەوە دەنێردرێت بۆ براوسەرەكەت خەزن دەكرێ دەربارەی ئەو كار و چالاكیانەی كە پێشتر لەسەر وێبسایتێك لە ئینتەرنێتدا كردووتە. ئەو فایلانە بە شێوەی تێكستن وە زانیاری هەڵدەگرن وەكو ئەو بەشداریانەی كە كردووتن، زانیاری چوونە ژوورەوەی وێبسایتێك، ئەو سایتانەی كە كە سەردانت كردوون، ئەو كلیكانەی كە لەسەر داخڵ بوون كردووتن وە زۆر زۆری تریش ..


بۆ نموونە كاتێ وێبسایتی فەیسبووك دەكەیتەوە، ئەگەر پێشتر داغڵ بووبێتی ئەوا پێوست ناكات ئیمئێڵ و پاسۆردەكت بنووسی یان كاتێ پێشتر سایتێكت كردبێتەوە بۆ جاری دووەم خێراتر دەكرێتەوە چونكە فایلەكانی كووكیز دەنێرێت بۆ وێبسایتەكە بۆی تەعارووفی پێ بكات هههه كەواتە كووكیز سوودی هەیە لە نەكووشتنی كات و دووبارە نەنوسینی زانیاریەكان وە خەزن كردنی زانیاریەكان وەك پاسۆرد و یوسەر نەیم..


بێگومان زیانیشی هەیە بەڵام جارێ با جۆرەكانی باس بكەین :


دوو جۆر كووكیزمان هەیە :


یەكەم : Session Cookies
ئەو جۆرە مەلەفانەن كە بە شێوەی كاتی خەزن دەبن، كاتێ برواسەرەكەت داخست فایلەكان نامێنن. بۆیە كاتێ سەردانی سایتێكت كرد پاشان دوای داخستنەوەی باراوسەرەكەت دیسان كردتەوە ناتناسێتەوە.


دووەم : Persistent Cookies
ئەم جۆرەیان ئەوەیە كە فایلەكان دەمێننەوە وە خەزندەكرێت لە فڵۆڵدەری تایبەت بە براوسەرەكەت. دەتانی بە خۆت بیسڕیتەوە یان كاتێ ژیانی تەمەنی فایلەكە كۆتای هات خۆی دەسڕێتەوە ..

هەردوو جۆرەكە هەمان پێكهاتەیان هەیە كە شەش دانەیە ..

كە لە كاتی بەسەرچوونی فایلەكە و تەمەنی و وە ناوی ئەو سێرڤەرەی كە كووكیزیەكەتی بۆ ناردووی و شوێنی فایلەكە و وە تەشفیری .

زیانی كووكیز چیە ؟

زیانەكەی ئەوەیە ئەو فایلانە تایبەتین بۆیە كاتێ دەكەوێتە ژێر دەستێ كەسی تر ئەوە بۆ مەبەستی خۆیان بەكاری دەهێنن ! بۆیە كووكیز بۆ هاكەرەكان زۆر گرنگە وەكو زێڕ وایە وە ڕێگا زۆرە بۆی بگەن بە كوویز وە یەكێكیان بریتە لە Sniffing ە. بۆ كاری سیخوڕی كردن و دەیان شتی تریش …

چۆن فایلەكانی كووكیز بسڕیتەوە ؟

لە گووگڵ كرۆم بچۆرە Tools پاشان Clear Browsing history وە سەحێك لە Delete Cookies بكە. بۆ فایر فۆكس هەمان شێوەیە وابزانم وە هەروەها دەتوای كوویز بە دائیمی نەهێڵیتبراوسەرەكەت شت خەزن بكات ئەویش لە بەشی Privacy ە وە send a “Do Not Track” request with your browsing traffic سەحێكی لێ بدە ..

یاخود لە ڕێگەی بەرنامەكانەوە وەكو Cleanerەوە دەتوانی كووكیز بسڕیتەوە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Comments are closed.