بێگومان ئێستا به هۆی به ته‌كنه‌لۆژیكردنی جیهان یه‌كێك له خاڵه گرینگه‌كانی زلهێزبوون و پێشكه‌وتنی وڵات بریتیه له ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ر بۆیه جگه له به ته‌كنه‌لۆژیكردنی سیسته‌م و دام و ده‌زگاكانی وڵات له ئێستادا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و گرافیك دیزاین و پڕۆگرامه‌ر و زۆر بواری تریش به پایه‌كی گرینگ داده‌نرێن بۆ به‌ره‌و پێش بردنی هه‌ر وڵاتێك.
شكۆ دارا حه‌مه یه‌كێكه له گه‌نجه چاڵا‌كه‌كانی بواری گرافیك دیزاینی كوردی كه له دایكبووی شاری سلێمانیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاری له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر كردووه و خوولیای هه‌بووه كه له داهاتوودا له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا كار بكات هه‌ر بۆیه سه‌ره‌تا به پڕۆگرامی میدیا ستۆدیۆ ده‌ستی پێكردووه و كاری له مۆنتاژدا كردووه دواتر په‌ره‌ی به تواناكانی داوه.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری میدیایی گرافیك دیزاینه‌ره كورده‌كه له NRT2 بووه و له‌وێ ئه‌ستێره‌ی خه‌ونه‌كانی گه‌شاوه‌ته‌وه و جگه له‌م دیجیتاڵ میدیایه‌ش له هه‌ر یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی یه‌كگرتوو و BMC و سولی میدیا كاری كردووه و چه‌ند كارێكی ڕیكلامیشی بۆ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاسته كاری سه‌ركه‌وتوون و جێگای شانازین به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر گرینگتر و شایه‌نی شانازی كردنه خزمه‌تكردن و كاركردنی شكۆیه له سناپ چات و ناساندنی گه‌لی كورده له نێو ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی كه ئیڤان شپێیگڵ له ساڵی ٢٠١٢ دۆزیویه‌تیه‌وه.
له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا شكۆ دارا بۆ ماڵپه‌ڕی تێك ئای ڕایگه‌یاند كه به هۆی هۆگری بۆ سناپ چات و به‌كارهێنانی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه هەوڵمدا کاری تێیادا بکەم ئەمە دوای ئەوەی لەدەرەوەی وڵات لۆکەیشنم بینی لە بەکارهێنانی سناپدا هەوڵمدا ئیمەش وەک وڵاتانی تر لۆکەیشنی شار‌و شارۆچکەکانمان هەبێت لە کاتی سناپکردندا ، پاش ئەوەی لەو هەوڵە سەرکەوتوو بووم کاری فلتەری سناپەکانم کرد و لە ئێستاشدا لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی کارەکەمم.
سەرەتای دەستپێکردنی پەیوەندی شكۆ لەگەڵ تیمی گرافیکی سناپچاتدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە لەسەرەتاکاندا وەڵامی پەسەندی وەرنەگرت لەبەرئەوەی لە ئاستی پێویستدا نەبوون كاره‌كانی و شاره‌زایی ته‌واوی نه‌بوو له نێو بواره‌كه بەڵام پاش هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانی ئامانجەکەی بپێکێت و ئەوەی مەبەستی بوو بەدەستیبێنێت.
گه‌نجه گرافیك دیزاینه‌ره‌كه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی سناپ چات هیواداره لە سەرەتای ساڵی نوێ‌دا لە ویلایه‌تی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا بتوانێت سەردانی ئۆفیسی سەرەکی سناپ چات بکات و تا بتوانێت کارەکانی زیاتر بەرەو پێشببات و خزمەت بە تەکنەلۆژیای کوردی بگەیەنێت.
Snapchat : Shko.dara