كۆمپانیای “ئەپڵ” تایبەتمەندییەكی بەسودی خستووەتەڕوو بۆ ئامێرەكانی ئایفۆن لە باریی نائاسایی.
كۆپی نوێیی سیستمی كارپێكردن ” iOS 10. 2″دەتوانێت بەشێوەیەكی ناتێبینیكراو پەیوەندی بە پۆلیس یان بە فریاكەوتنەوە بكات، ئەوەش تەنیا لەڕێی پێنج جار دەستنان بە دوگمەی داخستن.
لەوڕێگەیەوە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارەی نائاساییەوە دەكرێت و شوێن و جێگەی بەكارهێنەر دیاریی دەكرێت.
دیزاینەرەكان لەكاتی جێگیركردنی كۆپییەكی ئەزمونی ” iOS 10. 2″وە ئەو خەسڵەتە نوێیەیان ئاشكرا كرد.
بە گوێرەی زانیارییەكان، دەكرێت كاریی ئەو تایبەتمەندییە رابیگرێت كاتێك پێویستت پێی نەبوو.
بەدڵنیاییەوە ئەو تایبەتمەندییە، تەنیا لەو بارەدا كاردەكات كە خاوەنی مۆبایلەكە پێشتر بەگەڕی دەخات، ئەویش لەڕێی ئامادەكردنەكانی ئایفۆن و لەكاتی دەركەوتنی ” iOS 10. 2″.
source:westganews