ئه‌مه نوێترین داهێنانه بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكێكی لێقه‌وماوی وه‌ك خه‌ڵكی سوریا كه ماوه‌ی چوار ساڵه جه‌نگی ناوخۆ دوچاری نه‌هامه‌تییه‌كی زۆری كردوون.
سایتی هەفنینگین پۆست بڵاویکردەوە: فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن داهێنه‌رێكی به‌ریتانی به‌ناوی Nigel Giffordدروستكراوه كه به‌تایبه‌ت بۆ لێپقه‌وماوانی سوریای دروستكرده‌وه و هه‌ر فڕۆكه‌كه كه‌وته ده‌ست هه‌ر لێقه‌وماوێك ده‌توانێت بیخوات، چونكه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌ناواخنه‌كه‌یدایه، بۆ به‌كارهێنانی مرۆڤ ده‌شێت.
فڕۆكه‌كه بەناوی pouncer – باڵه‌كانی و لاشەکەی پڕه له خواردن و كه‌لوپه‌لی پزیشكی، ئه‌و مادده‌یه‌ش کە لاشه‌كه‌ی لێ درستكراوه، بۆ سوتاندن به‌كاردێت كه ده‌توانرێت خواردنی له‌سه‌ر لێ بنرێ و گه‌رم بكرێته‌وه.
ده‌توانرێت ئه‌م فڕۆكه‌یه له ئاسمانه‌وه فڕێ بدرێته خواره‌وه یان به‌هۆی سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانه‌وه هه‌ڵبدرێت و له سه‌نته‌ره‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێت ده‌شتوانێت بۆ ماوه‌ی 100 كیلۆمه‌تر بڕوات و دوای گه‌یشتنی به شوێنی مه‌به‌ست، به‌هۆی په‌ڕه‌شوتێك ده‌نیشێته‌وه.
هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌شی 100 كه‌س پێداویستیی له خواردن و ده‌رمان تێدایه كه به‌شی یه‌ك رۆژی ده‌كات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ساڵی 2017 بكه‌وێته بواری به‌كارهێنانه‌وه و تێچووی دروستكردنی هه‌ر دانه‌یه‌كیش له‌و فڕۆكانه له 200 دۆلار تێناپه‌ڕێت.
source:westga