هەروەک پێشتر چەندان جار لە بابەتی جۆراوجۆر باسمان کردوە کە کۆمپانیای فەیسبووک بە نیازی ئەوەیە تەواوی بوارەکانی تەکنەلۆژیا داگیربکات و بیخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.بەمەش تا ئێستا لە تەواوی هەوڵەکانی سەرکەوتوو بوە لەگەڵ دەست پێکردنی هەر شتێکی دا سەرکەوتنێکی زۆر بەرچاوی بەدەست هێناوە.
لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە کۆمپانیای فەیسبووک بەنیازی ئەوەیە مۆبایلێکی هۆشمەند دروست بکات و بیخاتە بەردەستی بەکارهێنەران لەسەرتاسەری جیهان و ببێتە رکابەرێکی سەرسەختی هەریەکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئەپڵ و سامسۆنگ.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ هەوڵێکی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە بڵاو نەکراوەتەوە ،بەڵکو تەنها دەنگۆیە و هەندێک لە سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان ئەم بابەتەیان وروژاندوە و تەنانەت چەند نوسەرێکیش بە دڵنیاییەوە باس لەم بابەتە دەکەن و چەند سەرەداوێکی هەواڵیان دەستکەوتووە دەربارەی ئەم بابەتە.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرەنجە کۆمپانیای فەیسبووک هەوڵی داوە ئەم بابەتە زۆر نهێنی بمێنێتەوە و بڵاو نەبێتەوە تا دەگاتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.