له ئێستادا كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی به هۆی ئایفۆن و ئایپاد و ئای پۆد و ماك و زۆر ئامێری تریش بووه‌ته گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژی له جیهاندا .
بێگوومان زۆربه‌مان له كوردستاندا ناوبانگی ته‌واوی ئامێره‌كانی ئه‌پڵمان بیستووه و زۆرینه‌یان به‌رچاون به‌ڵام ئای پۆد ئه‌و ئامێره‌یه كه له كوردستان ڕۆڵی كه‌مه ، به‌كارهێنه‌ر و ناوبانگی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م هه‌ژمار ده‌كرێت له چاو ئامێره‌كانی تری ئه‌پڵ .
مێژووی ئای پۆد :
٢٠٠١ ئه‌و ساڵه‌یه كه یه‌كه‌م ئای پۆد ی تێدا نمایش كرا ئه‌م ڕووداوه‌ش له كۆنگره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ بوو له ٢٣ ی ١٠ كاتێك ستیڤ جۆبس له‌سه‌ر شانۆ یه‌كه‌م ئامێری ئای پۆدی به فه‌رمی بڵاوكرده‌وه ، یه‌كه‌م ئای پۆد بریتی بوو له ئامێرێكی میوزیكی بۆ كارپێكردنی میوزیك به‌كارده‌هات كه شوێنی زیاتر ١٠٠٠ میوزیك ده‌گرت و نرخه‌كه‌ی ٣٠٠ $ بوو .
ئای پۆد مینی دووه‌م ئای پۆد بوو كه له ساڵی ٢٠٠٤ نمایش كرا به هه‌مان شێوه‌ی یه‌كه‌م ئای پۆد ئامێرێكی میوزیكی بوو به‌ڵام كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری تیادا كرابوو .
له ساڵی ٢٠٠٥ ئای پۆد ڤیدیۆ بڵاوكرایه‌وه كه له سه‌ر هه‌مان شێوازی یه‌كه‌م ئای پۆد بوو به‌ڵام شوێنی ڤیدیۆی تیادا زیاد كرا بوو كه ده‌توانی ڤیدیۆی تیادا ببینیت .
ئای پۆد ته‌چ له ساڵی ٢٠٠٧ نمایش كرا به‌ڵام ته‌واو جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ئای پۆدهكانی پێشووتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌مان شێوه‌ی مۆبایل كامێرای هه‌بوو ده‌توانی به‌رنامه‌ی بۆ دابنێیت.
ئای پۆد تا ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سێ شێوازه به‌رده‌وامه به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕانكاری تیادا ده‌كرێت .
جۆره‌كانی ئای پۆد :
١.ئای پۆد ته‌چ : ئه‌م جۆره‌یان له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی مۆبایلی ئایفۆنه به‌ڵام به بێ بوونی سیم كارت و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی تر تیایدا هه‌یه پێنج ڕه‌نگی هه‌یه سلڤه‌ر و ڕه‌ساسی و شین و په‌مه‌یی و گۆڵد زیاتر گرینگی به میوزیك و كامێرا و ڤیدیۆ ده‌درێت و شاشه‌كه‌ی چوار ئینجه و ڕێتینایه خێراییه‌كه‌ی زۆره و به هه‌مان شێوه‌ی ئامێره‌كانی تری ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر وه‌شانێكی نوێی سیسته‌می ئای ئۆ ئێس ڤێرژنی نوێ بۆ ئه‌میش كارا ده‌بێت.
٢.ئای پۆد نانۆ : به‌هه‌مان شێوه‌ی ئای پۆد ته‌چ هه‌ر پێنج ڕه‌نگی سلڤه‌ر و ڕه‌ساسی و شین و په‌مه‌یی و گۆڵدی هه‌یه و بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆ و وێنه‌ی جولێنراو به‌كاردێت بۆ جوانتركردنی ده‌نگی میوزیك تیایدا ئامێری دی جه‌ی به‌كارهاتووه و شاشه‌یه‌كی بچووكی هه‌یه و وایفاشی تیادا هه‌یه.
٣.ئای پۆد شەفەل : ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ی دوو ئامێری پێشوو هه‌مان پێنج ڕه‌نگی هه‌یه و بۆ گوێگرتن به‌كاردێت و پاتریه‌كه‌ی بۆماوه‌ی ١٥ كاتژمێر به‌رگه ده‌گرێت له كاركردن و كۆنتڕۆڵێك له‌سه‌ر ئامێره‌كه هه‌یه كه ده‌توانیت كار به میوزیكه‌كه بكه‌یت.