لە ژیانی رۆژانەماندا کاتێک کار بە کۆمپیوتەر دەکەین ئارەزوو دەکەین کۆمپیورەکانمان خێرا بن و کارەکانمان بە ئاسانی بۆ بکات، بەڵام هەندێک جار دوای ماوەیک لە بەکارهێنان کۆمپیوتەرەکانمان تاراددەیەک خاوی پێوە دیارە و پێویستی بە رێکخستنەوەیەک هەیە،
بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی داناوە کە لەناو کۆمپیوتەری هەموومان هەیە بەڵام لەوانەیە تا ئێستا بەکارمان نەهێنابێ یان پێمان نەزانیبێ و نەمانزانیبێ کاری چیە،
بەرنامەی Defragment  and Optimize drives ئەو بەرنامەیەیە کە کاری رێک خستنەوەی فایلەکانی ناو کۆمپیوتورەکانمان دەکات و وا دەکات خێرایی زاید بێت.

بۆ ئەم مەبەستە ، مانگانە پێویستە ئەم بەرنامەیە بەکار بهێنی و کۆمپیوترەکەت بۆ رێک بخات.

بۆ کردنەوەی بەرنامەکە سەرەتا لە لیستی ستارت بنوسە Defragment بنوسە
وەک ئەم وێنەیە بکە و کلیکی لەسەر بکە.

1

ئینجا کە بەرنامەکەت کردەوە کلیک لەسەر Analyze بکە و یەکە یەکەی هاردەکانت بۆ رێکدەخاتەوە.وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە

2

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.