ئۆتۆمبێلی فڕیو یەکێکە لە خەونە لە مێژینەییەکانی تەواوی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێل.
بەردەوام لەهەوڵی پێشکەوتنی زیاتر دابوونە بۆ ئەوەی بتوانن ئۆتۆمبێلێک دروست بکرێت کە هەم بتوانێت لەسەر شەقامەکان هاتوچۆ بکات و هەم لە ئاسمان بفڕێت.

لە نوێترینی هەواڵەکاندا ئەوە هاتوە کە کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی ئوبەر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە کە سەرکەوتوانە توانیوتی قۆناغی سەرەتایی ئەم خەونە ببڕێت و تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلی فڕیو بەردەست بخات ئەویش بە دروست کردنی ئۆتۆمبێلێکی زۆر تایبەت کە هەم لەسەر شەقامەکان رێدەکات و هەم لە ئاسمان دەفڕێت.
هەرچەندە ئەمە تەنها سەرەتایە ، بەڵام سەرەتایەکی زۆر باشە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی ئەم تەکنەلۆژیایە.

ئەمانە چەند وێنەیەکی ئەم ئۆتۆمبێلەن کە لەلایەن ئوبەرەوە سەرپەرشتی دروست کردنی کراوە.
uber flying cars new (1) uber flying cars new (2) uber flying cars new (3) uber flying cars new (4) uber flying cars new (5) uber flying cars new (6) uber flying cars new (7) uber flying cars new (8)
لەم ڤیدیۆیەشدا کورتە باسێکی کراوە

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.