بۆئەوەی ئەژماری فەیسبووکەکانمان پارێزراو بێت لە ئەگەری هاک کردن لەلایەن هاکارانەوە ، پێویستە فەیسبووک بە ژمارە مۆبایلەوە ببەستینەوە.
مەبەست لەم کارە ئەوەیە، کاتێک هەرکەسێک ئیمێڵ و ژمارەی نهێنی تۆی لەلابێت،وە بیەوێت بچێتە ژوورەوە بۆ ناو فەیسبووکەکەت، ئەوا لەکاتی هەوڵدان بۆ چونە ژورەوە، راستەخۆ لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە لە رێگەی ژمارە مۆبایلەکەوە کۆدێکت پێ دەگات و دەبێت کۆدەکە داخل بکەیت ئینجا دەتوانی بچیتە ژوورەوە.
بەم شێوەیە پارێزراو دەبی لە هاک کردن.

بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە سەرەتا بەشی سێتتنیگ بکەوە لە فەیسبووکەکەت
پاشان کلیک لەسەر بەشی (Security) بکە
وەک دەبینین لێرەدا کۆمەڵێ بەس هەیە کە هەریەکەو تایبەتمەندیەکی هەیە.
Fb Security Mobile Config (1)

ئێستا کلیک لەسەر (Loggin Aproval) بکە پاشان کلیک لەسەر چوارگۆشە بچوکەکە دەکەین وەک لەم وێنەیەدا روون کراوەتەوە.
Fb Security Mobile Config (2)
پاشان کلیک لەسەر (Get Started) دەکەین
Fb Security Mobile Config (3)

ئینجا ژمارە مۆبایەلەکەمان دەنوسین و کۆدێک بۆ مۆبایلەکەمان دێت، پاشان کۆدەکە لە بۆشاییەکە دەنووسین وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە

Fb Security Mobile Config (4)
پاشان کلیک لەسەر (Continue) بکە.

ئێستا کارەکەمان بە سەرکەوتووی ئەنجام درا.
لەمەودوا هەرکاتێک ئیمێڵ و پاسۆورد بنوسین بۆ چونە ژوورەوەی ئەژمارەکانمان، ئەوا کۆدێک بۆ مۆبایلەکەمان دێت، دەبێت ئەم کۆدە داخل بکەین ئینجا دەتوانین بچینە ژوورەوە.

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.