دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی به‌ فه‌رمی ٢٧ ی ئه‌م مانگه‌ی كرده‌ واده‌ی كۆنگره‌ی ئه‌پڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ری ماكی نوێ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه‌ بۆچوونی به‌كارهێنه‌رانی بزانێت ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له‌ كۆمپیوته‌ری ماك ده‌كات به‌ر له‌ نمایش كردنی .

كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆمه‌ڵێك فرۆشیاری شاره‌زای ڕاسپاردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئاماری ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئایا كار به‌ هێدفۆن جاك ده‌كه‌یت یان نا بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌ به‌كارهێنه‌رانی ماك بووك و ڕیتینا تا چه‌ند كار به‌ هێدفۆنی جاك ده‌كه‌ن و له‌ ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی نه‌مانی هێدفۆن جاكی 3.5mm ڕێژه‌ی ناڕه‌زایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی چه‌ند ده‌بێت و تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ لابردنی .

دوای ده‌نگۆی لابردنی USB ی ماك بووك ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ئایفۆن 7 له‌ كۆمپیوته‌ری ماكیش هیدفۆنی جاك نه‌مێنێت ، بێگوومان تا ئێستاش شته‌كه‌ فه‌رمی نیه‌ به‌ڵام چاودێران و میدیاكارانی ته‌كنه‌لۆژی چاوه‌ڕێی ڕوودانی كارێكی واده‌كه‌ن و له‌ ڕێگای چه‌ندین هه‌واڵی دزه‌پێكراوه‌وه‌ خه‌ریكه‌ هه‌واڵه‌كه‌ ده‌بێته‌ شتێكی فه‌رمی و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا ماك بووكیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئایفۆن 7 ده‌بێت و ئه‌مساڵ ده‌بێته‌ ساڵی نه‌مانی هیدفۆنی جاك له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵ كه‌ ته‌نها په‌یوه‌سته‌ به‌ كاته‌وه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ر و میدیاكار و چاودێران چاوه‌ڕوانی كاتژمێر ١٠ ی به‌یانی ڕۆژی ٢٧ ی مانگ ده‌كه‌ن .

iphonesurvey-796x398

هاوبه‌شی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ توویتێكی [email protected] ی میوزیك ژه‌نی به‌ناوبانگ وای كرد مقه‌ مقۆیه‌كی زۆر درووست بكات و چه‌ندان كه‌س به‌ شێوازی جیا جیا وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی بده‌نه‌وه‌ .
apple rumor tweet

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.