یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە بەردەوام لەلایەن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بایەخی پێ دەدرێت و بەرەو پێش دەچێت بریتیە لە پەخشی راستەخۆ.
لە ئێستا دا هەریەکە لە ماڵپەڕی فەیسبووک و تویتەر و سناپچات ئەم تایبەتمەندیەیان هەیە و بەکارهێنەران بە رێژەیەکی بەرچاو بەکاری دەهێنن.
لە نوێترین زانیاری دزە پێکراودا لە سەرچاوەیەکی رووسیەوە هاتووە کە وا بڕیارە ئینستاگرامیش ئەم تایبەتمەندیەی بۆ زیاد بکرێت و بەکارهێنەرانی بتوانن بە ئاسانی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە پەخشی راستەخۆ بڵاو بکەنەوە.
هەرچەند تا ئێستا بە فەرمی ئەم نوێکاریە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکی خاوەنی ئینستاگرام رانەگەینراوە.بەڵام پێدەچێت بەم زوانە رابگەیەنرێت.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت