وه‌كوو ده‌زانین به‌ناوبانگ ترین سیسته‌می كارپێكه‌ری له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كاندا تا ئیستا وه‌كوو چاودێران باسی لێوه بكه‌ن ئای ئۆ ئێس ـه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی متمانه‌ی پاراستنی زانیاریه‌كانمان، چ له ڕووی سكویریتی، چ له ڕووی ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمانه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئێمه باس له به‌شێكی گرنگ ده‌كه‌ین ئه‌ویش هه‌ڵگرتنی پارچه‌یه‌كی یه‌ده‌گ ـه واتا (backup)، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر جار كار له‌گه‌ل مۆبایله‌كانمان ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵێك شت تاقی ده‌كه‌ینه‌وه، یاخود سیدیا تاقی ده‌كه‌ینه‌وه و ترسمان له له‌ده‌ست چوونی زانیاریه‌كانمانه، بۆیه باشتر وایه باك ئه‌پێك هه‌ڵبگرین.
چۆن backup هه‌ڵبگرین؟
- مۆبایله‌كه‌ت بگه‌یه‌نه به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له ڕێگه‌ی كێبڵه‌وه.
- پێویسته به‌رنامه‌ی itunes ـت هه‌بێت له نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.
- هێمای مۆبایل له نێو به‌رنامه‌ی itunes له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ت ده‌ر ده‌كه‌وێت و كلیكی بكه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا به ڕێزبه‌ندی ژماره بۆم داناون لێره‌ش بۆتان شی ده‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ فرمانه‌كه‌یدا.
- This Computer له نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت خۆیدا.
- encryption iphone backup واتا ته‌شفیر كردن و پاسۆرد خستنه سه‌ر.
- back up now هه‌ڵگرتنی زانیاری یه‌ده‌گ.
encryption iphone backup به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌كه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و پاسۆردی له‌سه‌ر نه‌بێت پارێزراو نیت له ئه‌گه‌ری به‌كار هێنانی له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكی تره‌وه، بۆیه باشتر وایه ئه‌م به‌شه سه‌ح لێبده‌یت و پاسۆردێك دابنێیت كه له بیری نه‌كه‌یت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ئه‌نجام دا و back up now مان كرد، چاوه‌ڕوان ده‌بین تاكوو باك ئه‌په‌كه‌مان به ته‌واوی زه‌خیره ده‌بێت له نێو كۆمپیوته‌ره‌كانمان.
چۆن backup بگه‌ڕێنمه‌وه نێو مۆبایله‌كه‌مه‌وه؟
ئه‌مه‌ش پرسیارێكی گرنگه‌و زۆر جار ده‌گه‌ڕیین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ین، به لای كۆمه‌ڵێكمانه‌وه كارێكی ئاسانه به‌ڵام خۆی له خۆیدا لای به‌كارهێنه‌ره نوێیه‌كان به‌و چه‌شنه نیه كه لێی ده‌ڕوانن.
وه‌ك له سه‌ره‌وه دیاره له وێنه‌كه‌دا سه‌ره‌تا كلیك له restore backup ده‌كه‌ین، و له خاڵی دووه‌م گه‌ر هاتوو له باك ئه‌پێك زیاترت هه‌بوو ده‌بێت ئه‌و باك ئه‌په دیاری بكه‌یت كه خۆت ده‌ته‌وێت، له هه‌نگاوی سێیه‌م دا Restore بكه و چاوه‌ڕوان به تا كۆتایی دێت.
ئاماده‌كردنی : ڕه‌نجه حسێن
كۆتایی.