ئارەزووم ئەوەیە بیرووڕای خۆم لەنێوان هەردوو سیستەم ـدا بڵێم، زۆرتر گەنگەشەم ئەوەیە کەهۆکاری ئەوەتان بۆڕوونکەمەوە کە ئاخۆ دەبێ چی جیاوازیەک هەبێ لە نێوان هەردوو وەگەڕخەردا کە ژمارەیەکی ئارەزوومەندانی بوارەکە دەیانەوێت بیزانن. (لە کڕۆکی بابەتەکە باسی جێڵبرێک و ڕووت لە بیرکراوە و باس نەکراوە) بەهۆکاری ئەوەی ئەو کردارانە جگە لە کردارێکی زیانبەخش (ناشکرێ بڵیین باشی نییە) بەڵام هەروەک گەنجێکی ئازادی بێسەرپەرشتە لەوەی کە هەوڵی چالاکبوونی ئەو تایەبەتمەندەیانەیە کە لە بنەڕەتدا کۆمپانیا ڕێگەی پێنداوە و بە نایاسای لە قەڵەمی داوە.
پێشەکی
هەردوو وەگەڕخەر، زۆر باشن و شایەنی بەکارهێنانن لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین کۆمەڵێک جیاوازی گەورە لە نێوان ئامێرە جیاوازەکانی هەردوولا بەدی دەکرێت، وەک پێشکیەکی ئاماری دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەندرۆید بە ڕێژەی زۆرتر ٪٨٥ی بازاڕەکانی جیهانی کۆنتڕۆڵکردووە، وە ئەوەش وای کردووە لەم ڕۆژەدا ئەندرۆید بێڕکابەر لە بازاڕەکان ئامێرەکانی بڵاوەپێبکرێت. (ئەمە بێجگە لەوەی گەشەکردنی ئەندرۆید لە ٥ ساڵی ڕابردوودا هەروەک فڕۆکە گەشتی کردووە لە دوورەوە ڕکابەرەکانی دیوە).
جیاوازی لە ئینفۆگرافیک ـدا:
هەردوو سیستەم بە ملیۆنان نەرمەواڵەی تێدایە بەڵام لە ئەندرۆیدا ژمارەی نەرمەواڵە خۆڕایەکان زیاترن تا وەک ئای ئۆ ئێس ئەمەش بۆ هۆکاری داخراوەی دەسکاریکردنی سیستەم بە ئارەزووی بەکارهێنەر (کە بەتەواوی لە IOSـدا شتەکان سنووردارن)، ئەوەشم بیر نەچێت ئەندرۆید لەسەر زۆرینەی ئامێرەکان ـە و بۆ ئامێرێکی تایبەت نییە وە (پڕۆژەکە سەرچاوەی کراوەیە) ئەمەش یارمەتی گەشەپێدەرانی ئەندرۆید دەدات، هەمیشە شت گەلێکی نایاب دابڕێژن و خواستی بەکارهێنەرانی لێ ڕازی بێت (هەروەک ئەوەی سۆنی، سامسۆنگ، ڵجی …هتد ئەنجامی دەدەن)
ئامێرکەکان
بەهۆکاری کراوەی ئەندرۆید، هەموو ئامێرێکی تری ئەندرۆید ئەشێ بتوانرێ هەموو ئەو تابیبەتمەندیانەی بۆ دابنرێت، کە بەکارهێنەر پێویستیەتی ئەمەش لە ڕێگا کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنەرانی ڕەقەکاڵا وەک سامسۆنگ ، ڵجی ، سۆنی ، ئێچ تیسی، …هتد.
هەندێک لە ئامێرەکان پشگیری ئەوە دەکەن کە کیبۆردی ڕاستیان پێوە بێت هەروەک Blackberry Priv, یاخوود هەندێکیان دوو سیم کارت دەخوێنەوە، هەروەها زۆربەی زۆرینەیان پشگیری لە یادگەی دەرەکەی دەکەن، وە ئامێرە نوێیەکانی سامسۆنگ ڕێژەیەکی بەرچاویان چەماوەن لە لاکانەوە، هەموو ئەم تایبەتمەندیانە و زۆرتریش کە تەنها بەرچاو ڕوونیەک بوو بۆ فرەی ئەندرۆید کە لە ئای ئۆ ئێس ـدا بوونی نییە.
تێبینی: گرنگە ئەوەش بزانین کە ئەپڵ، بڵاوکردنەوەی ئایفۆن و هۆجۆرەکانی سنووردار کردووە.
نرخی گونجاو و هەرزان
بەهۆکاری زۆری ئامیرەکانی ئەندرۆید و ئەو کۆمپانیایانەی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرکردووە، دەبێت درکی پێبکەین کە هەندێ شەریکەی تری وەک مۆتۆڕۆڵا و هواوی و ئۆپۆ و چەندینی کە هەن لە نرخدا هەرزان و تایبەتمەندیشیان گەلێک و باش و بەتایبەتمەندە.
ئەپڵیش بەهۆکاری سنووردارکردنی بڵاوکردنەوەی ئایفۆن و تەرکیزکردنە سەر دوو بەرواری ساڵ بۆ نرخی ئامێرەکانیەتی تا ئەندازەیەکی زۆر جێگیرە و هەرزانبوونێکی وە هاشی پێوە دیار نابێت لە داهاتوودا کە ئەمەش پێچەوانەی ئەندرۆیدە بەهۆکاری زۆری لە ناو بازاڕەکان هەرزوو نرخی ئامێرەکە دادەشکێت و تا ئەندازەیەک لە بەهای کەم دەکاتەوە.
ڕێکخستن بەبێی خواستی بەکارهێنەر
لە ئەندرۆیدا هەروەک چۆن سیستەمەکە بۆ کۆمپانیاکان سەرچاوە کراوەییە و دەکرێ دەسکاری و باشکاری بکرێ لە ئەندرۆیدیشدا بەهەمان شێوەییە و بەکارهێنەر ئارەزوومەندە چۆن و بە چی شێوازێک ئامێرەکەی ڕێکدەخات و گۆڕانکاری تێدا دەکات.
جا ڕێکخستن بە هەر جۆرێک بێت ئاخۆ وێنە جوڵاوەکان، یاخوود تەختەکلیل یان گۆڕینی تەواوی سیستەمی کۆمپانیا بە ڕوومێکی تری نافەرمی کۆمپانیاکانی تر. (کە خۆی لە خۆیدا شتێکی نایابە، بەتایبەت ئەگەر کۆمپانیا بڕیاری دابێت کە چیتر پشگیری بۆ ئەو موبایلە نەنێرێت) وە جێگای پێزانین کە ئای ئۆ ئێس داخراوە و دەبێت بەخواستی ئەپڵ بێت.
پێوەکراوەکان
ئەندرۆید لە بنەڕەتدا دابەش دەبێت بۆ دوو ڕوونەما یەکیان ڕوونمای سەرەتا یاخوود ماڵەوەی پێدەگووترێت ئەوی تریش نەرمەواڵەکان، لە ئەوەی دووەمیان پێوەکراوەکان دادەنێیت کە کارئاسنیەکی زۆرت بۆ دەکاتەوە لەگەڵ ئەوەش باشترین و پێشکەوتووترین ـە لەگەڵ ئای ئۆ ئێسدا، کە پێچەوانە، ئای ئۆ ئێش پێوەکراوەکان لە شوێن ئاگادارکەراوەکانەوە دادەنێت تا ئەندازەیەکی زۆر سنووداری لەسوودی ئەو تایبەتمەندییە نایابە گرتووە.
ڕووکارەکان
لە ئای ئۆ ئێس ـدا ئەم تایبەتمەندییە بوونی نییە و تەنها دەتوانرێت ئەو شێوە نەخشاندنە بەکاربهێنیت کە کۆمپانیا بۆی داناوییت، بە پێچەوانەوە لە ئەندرۆیدا دەتوانیت بە خواستی خۆت لە کۆگای گووگڵ پلەی بگەڕێیت و کوام ڕووکار کە پێت جوان و سەرجڕاکێش بوو بەکاری بەهێنرێت. (گۆڕینی ڕووکارەکان خۆی دەبینیتەوە لە شێوە نیشاندانی تەواوی چالاکیەکان) هەندێک ڕووکار هەن لە ئەندرۆید وەک Smart Launcher کە شێوەی ئامێرەکە وەک پلەیستەیشن لێدەکا و بەش بەشیان دەکات.
ڕوومی تایبەت – نافەرمی
ئەگەر هەر کاتێک موبایلەکەت هێندە کاتی بەسەرچوو کە چیتر کۆمپانیا نوێکاری وەشانەکانت بۆ نەنێرێت ئەوکات دەتوانی ڕوومە نافەرمیەکان دابەزێنیت کە لەدەرەوەی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر گەشەی پێدەدرێت، ڕاستە کە ئەم ئەندرۆید نافەرمییە بە تەواوی دات ئەبڕێ لە تایبەتمەندیەکانی کە کۆمپانیای بەرهمهێن دروستی کردوون بەڵام لەگەڵ ئەوەش مانای نییە کە بەکارنەهێرێت و نوێکاریەکانیش بۆ نەوەی کۆن نەڕۆن.
یەکخستنی لەگەڵ گووگڵ
تەواوی خزمەتگووزاریەکانی گووگڵ لەسەر ئەندرۆید بەشێوەیەکی جێگر لەگەڵ ئەندرۆید پەیوەستکراون، کارئاسانی زۆر دەکا بە هۆکاری ئەوەی گووگڵ لە نێو وێبدا بێڕکابەرە نموونەش وەک (Google Docs, Google Music, Google Drive, Google Photo, Gmail) ناکرێ بڵیین ئەم پەیوەستییە لە ئای ئۆ ئیس ـدا نییە بەڵام هەرگیز وەک ئەندرۆید نییە و بەشێوە ڕێکخراوەی کە هەیە و دانراوە کە ئیشی خەڵکی زۆر ئاسان دەکا، ئەشی لە کۆی هەر ١٠ خزمەتگوزاریەک، دوو بۆ سێ دانەیەن لە ئای ئۆ ئیس گرنگی پێ بدرێت.
نەرمەواڵە و یاری؛ زۆرتر و خۆڕای
بەهۆکاری ئەوەی ئەندرۆید سەرچاوە کراوەییە و هەروەها ڕێژەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە کە مەزندەیەکی خەیاڵییە ئەوا لە چاو ئای ئۆ ئێس ـدا ژمارەی نەرمەواڵە و یاریە خۆڕایەکان زۆرترن و بەردەوام ڕوو لە زیاد بوونیش دەکەن.
سەرنجی تر؛
بەبڕوای من بەراوردکردنی خودی ڕەقەکاڵای بەرهەمهێنراوی موبایل زیادە ڕەوییە و گرنگ نییە کە باس بکرێن وەک (ڕام و پڕۆسیسیەر) …هتد چونکە هەردوو سیستەم جیاوازن و ئەندرۆید زیاتر کراوەتر و قەڕەباڵخترە لەگەڵ ئەوەش کۆمپانیاکان بە خواستی خۆیان بەرهەمەکان دیزاین دەکەن لەناو سیستەمدا کە ئەشێ ڕامی زۆرتری بوێت، بە بینای ئەوەی کە ئای ئۆ ئێس ـیش کە سیستەمەکەی خۆی ڕێکی دەخات بەپێی پێویستی خۆی ڕەقەکاڵە بەرهەم دێنێ.
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە ئەندڕۆکورد (هەڵگورد حسێن) ئامادەکراوە