رووت کردن بریتیە لە دەستکاری کردنی سیستەمی مۆبایل و گۆڕینی ئەو سیستەمەی کە لەلایەن کۆمپانیاوە خراوەتە سەر مۆبایل.
ئاشکرایە کاتێک هەر سیستەمێک دروست دەکرێت لەلایەن هەر کۆمپانیەیەکەوە.ئەوا ئەم کۆمپانیایە بەرپرسە لە چارەسەرکردن و پاراستنی سیستەمەکە.
بۆ نمونە:سیستەمی ئەندڕۆید کە لەلایەن کۆمپانیای  گووگڵەوە دروست کراوە. ئەوە ئەم کۆمپانیایە بەرپرسە لە نوێکاری و چارەسەرکردنی کێشەکان لەهەر کاتێک بێت و پاراستنی ئاسایشی موبایلەکەت لە ڤایرۆس و تڕۆجانە نەخوازراوەکان.
لەهەمان کاتدا کۆمپانیا کۆمەڵێک مەرجی داناوە بۆ شێوازی بەکارهێنانی ئەم سیستەمە و چەندان رێنمایی و یاسای داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە بەرنامەی مۆبایل دروست دەکەن و رێگەیان نادات توانای  دەستکاری هەندێ شتیان هەبێت.
بۆیە زۆر کات هەندێک جار پیویستیمان بەجۆرێک دەستکاری دەبێت کە سیستەمەکە رێگەمان نادات ئەنجامی بدەین.
یاخود هەندێ بەرنامە هەیە کە کاری دەستکاری کردنی ناواخنی سیستەم دەکات و گۆڕانکاری شتانێک دەکات کە سیستەمەکە رێگەی نادات.
بەشێوازێکی تر ، سیستەمی ئەندرۆید رێگەنادات هیچ جۆرە بەرنامەیەکی هاکی مۆبایل و هاکی وایەرلێس و هاکی یاریەکان و ئەم جۆرە بەرنامانە کار بکات.

بۆیە پێویستە رێگەیەک بدۆزینەوە کە بتوانین ئاسایشی موبایلەکە لابدات و رێگریەکان لا بدات.
بۆ ئەمەش دەبێ مۆبایلەکە رووت بکەین واتە سیستەمەکەی خۆێ بگۆڕین.
واتە کاتێک موبایلەکەت رووت کرد ئەوا هیچ پەیوەندیەکی بە سیەستەمەکەی خۆی نامێنێت.

سوودی رووت ئەوەیە کە دەتوانی هاکی یاری و دەستکاریەکانی ناواخنی مۆبایلەکەت بە ئاسانی بکەی.
زیانی رووت ئەوەیە کە مۆبایلەکەت ئاسایشی لە دەست دەدات و پارێزراو نابێت.

بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت رووت بکەی کۆمەڵێک رێگای جیاواز هەیە.
دەتوانی لەڕێگەی کۆمپوتەرەوە بیکەی، هەروەها دەتوانی بە ڕێگەی راستەوخۆ لە مۆبایلەکەتەوە بیکەی.

لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە ڕێگەی دووم کە ڕێگەیەکی ئاسان و سەرکەوتووە.

تێبینی: هەندێک جار رووت کردن دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی مۆبایلەکەت و لەوانەیە لەکاربکەوێت، ئێمە بەرپرس نین لە هەرشتێک کە بەسەر مۆبایلەکەت بێت.

رووت کردن لە رێگەی مۆبایلەوە راستەوخۆ بە بەکارهێنانی بەرنامەی کینگ رووت.
سەرەتا دەبێ بەرنامەی کینگ رووت دابەزێنی کلیک بکە بۆ دابەزادنی بەرنامەکە لە ماڵپەری سەرەکی

پاشان بەرنامەکە بکەوە وەک ئەم وێنەی خوارەوە دەبینی دوگمەیەک هەیە نوسراوە (Start Root) ئەم دوگمەیە دابگرە.(وەک لە وێنەی ژمارە یەک دیارە).
پاشان چاوەڕوان بە تاوەکو تەواو دەبێت (وەک لە وێنەی ژمارە دوو دیارە).
دواتر دەبینین ئاماژە بەوە دەکات کە سەرکەوتوو بووی لە رووت کردنەکە (وەک لە وێنەی ژمارە سێ دیارە).

kingroot-4.6.x-apk-download

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.