ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه به‌رده‌وام له نامه‌ی تایبه‌تی ئاراسته‌م ئه‌كرێت، ئایا ده‌توانین ئینته‌رنێت به به‌لابه‌ش به‌كار بهێنین ؟ ئایا ده‌كرێت فاست لینك ، ڕێبه‌ر ، تیشك نێت …..هاك بكه‌ین ؟ئایا وئایا و زۆری تر ….
به كوردی و به كورتی : به‌ڵێ ده‌توانیت ، هیچ شتێك مه‌حال نیه له جیهانی ئینته‌رنێت و هه‌موو كارێك ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌لام ته‌نها ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كار زه‌حمه‌ته و هه‌ندێكی تریش به ئاسانی جێ به جێ ده‌كرێت …
————————————————————–
چۆن ئه‌م كاره ده‌كرێـت؟
ڕێگای یه‌كه‌م : ئه‌مه‌یان زۆر باوه و خه‌ڵكێكی زۆر به‌كار ده‌هێنێت ، بۆنمونه دراوسێ یه‌كتان وایه‌ر لێسی هه‌یه‌وه‌كو (ADSL,FASTLINK,TISHK NET…..) یان هه‌ر جۆرێكی تر ، یاخود كۆمپانیایه‌ك ، ده‌زگایه‌ك ، فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی ،باره‌گای حزبێك ، ڕێكخراوێك ، كافێ یه‌ك ، ڕیستۆرانتێك ..هتد له نزیك ماڵی ئێوه‌ن و وایه‌ر لێسیان هه‌یه و ژماره‌ی نهێنیان له‌سه‌ر داناوه ، ئه‌وا زۆربه‌ی ئه‌و پاسۆردانه به هۆی به‌كارهێنانی سیسته‌می باك تراك ، یاخود سیسته‌می XIAOPAN یاخود wifislax ….هتد ، له ڕێگای ئه‌م سیسته‌مانه‌وه یوزه‌ر و پاسۆرد به ده‌ست ده‌هێنن و پاشان كراكی ده‌كه‌ن و ئیتر هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت به به‌لاش ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن..
واته ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌ر وایه‌ر لێس له نزیكته‌وه هه‌بوو ..
—————————–
ڕێگای دووه‌م : هاككردنی مۆدیۆمه‌كه‌ت ، یان ئامێری ئینته‌رنێته‌كه‌ت
ئه‌مه‌یان ڕێگایه‌كی جیاوازتره و كه‌متر خه‌ڵك شاره‌زایی لێ ی هه‌یه ، ئێستا له‌وانه بپرسیت ئه‌مه‌چۆن ئه‌كرێت ؟
—————————–
نمونه‌ی یه‌كه‌م : ئامێری وایه‌ر لێس
كاتێك تۆ كارتێكی 15 هه‌زاری بۆ فاست لینك یان تیشك نێت ئه‌كریت ، ئه‌وا بڕی 2 گێگابایتت پێ ده‌دات ، به‌ڵام تۆ ده‌توانی ته‌نها به‌م 15 هه‌زاره ، 4 گێگا داونلۆد بكه‌یت ، ئه‌مه‌ش له ڕێگای به‌رنامه‌ی (j………) یان ( d………….) یان كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی تر، واته قه‌باره‌ی داونلۆده‌كه‌یت زیاد بكه‌یت و به ئاره‌زووی خۆت سه‌یری گرته ڤیدیۆییه‌كان بكه‌یت ، یان ئه‌پلیكه‌یشن و سۆفتوه‌یر داببه‌زێنیت.
—————————–
نمونه‌ی دووه‌م : كه به ی‌و ئێس بی (كه‌یبڵ) كۆنێكتی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تی ئه‌كه‌یت
كاتێك تۆ به‌شدار بویه‌كی مانگانه‌ی ڕێبه‌ر كویكیت، ئه‌وا بری 25 هه‌زار ئه‌ده‌یت له بری 7 گێگا بایت ، به‌لام ئه‌توانیت ئه‌و گێگایه زیاد بكریت له ڕێگای ئه‌ژمارێكی تایبه‌تی په‌یپاله‌وه و بێ بوونی هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆنمونه بیكه‌ته 20 گێگا داونلۆد یان زیاتر(وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه )
—————————–
چی ماوه باسی بكه‌ین ؟
له هه‌ر كاتێكدا كه ویستت ئه‌م كاره بكه‌یت ، 2 شت بێنه پێش چاوی خۆت :
یه‌كه‌م : له‌لایه‌نی ئایینه‌وه ، ئه‌م كاره حه‌رامه و جۆرێكه له دزی كردن بۆیه هه‌رگیز بیر له‌و جۆره كارانه مه‌كه‌ره‌وه.
دووه‌م : له‌لایه‌نی یاسایه‌وه ، له ئه‌گه‌ری ئاشكرا بوونت به تایبه‌تی بۆ جۆری دووه‌می هاككردن(هاككردنی مۆدیۆمه‌كه‌ت) ، سزایه‌كی تووندی یاسایی له‌سه‌ره و ده‌چێته خانه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا .
————————–
تێبینی : من تا سه‌ر ئێسقان دژی ئه‌و كاره‌م و مه‌به‌ستی من ته‌نها به‌رچاو روونیتانه ، بۆیه‌ش ناوی ئه‌و به‌رنامانه‌م پێنه‌ووتون كه ئه‌و كارانه‌یان پێ ئه‌نجام ده‌درێت ..