کۆمەڵێک بەرنامە ھەیە کە دەتوانی ڤیدیۆکانی ماڵپەڕی یوتوب داونلۆد بکەی، بەڵام ھەندێک جار لەگەڵ نوێکاریەکان ئەم بەرنامانە کار ناکەن، یاخود لەشوێنێکین کە ھیچ بەرنامەیەکمان لەلا نیە، فەرموون لەگەڵمان بن ھەنگاو بەھەنگاو رێگایەلی زۆر ئاسان بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ بەکارھێنانی ھیچ بەرنامەیەک بتوانن ھەرڤیدیۆیەک ویستتان داونلۆدی بکەن.

یەکەم:ئەو ڤیدیۆیە بکەوە کە ئارەزوو دەکەیت دایبەزێنی
دووەم: لە لینکی ڤیدیۆکە لەسەرەوە لە پێش وشەی یوتوب تەنھا (link) زیاد بکە و ئینتەر بکە وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە.
1

سێیەم: کلیک لەسەر داونلۆد ڤیدیۆ بکە وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە.

2

چورەم: لە خوارەوە ئەم بەشە زیاد دەبێت(کە لەوێنەکە روونکراوەتەوە) کە بە ئارەزووی خۆت دەتوانی بەو شێوازەی کە دەتەوێ دایبەزێنی(کوالیتی بەرز، کوالیتی نزم، یاخود تەنھا دەنگ) ئەوەی دەتەوێ کلیکی لەسەر بکە.

3

پێنجەم: کلیک لەسەر (Click here to show download link )بکە و ڤیدیۆکە داونلۆد دەبێوەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە.

١١١

 

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.