زۆرێک لە هاورێیان پرسیاری ئەوەیان کردبوو کە بۆچی مەکینەی ئوتومبیلە گەورەکان گازن و مەکینەی ئوتومبیلە بچووکەکان بەنزین؟لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا هەوڵدەدەم وەڵامیکت دروست بدەم بە فانە خۆشەویستەکانم:

١.ئوتومبیلە گەورەکان بەهۆی زۆری ئەو کیشەی کە دەیگوازنەوە پێویستیان بە زەبرێکی زۆرە بۆئەوەی بتوانن ئەو کێشە زۆرەی هەڵیان گرتووە بیگوازنەوە بە باشی.

٢.هۆکاری زەبرە زۆرەکەی ئوتومبیلی گاز دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار کە یەکێکیان پەیوەندی بە پەستاوتنی هەوایەکی زۆر هەیە لە مەکینەی گاز داو پاشان پرژاندنی گاز بەسەریدا لەپەستانێکی یەکجار زۆردا دەبێتە هۆی ئەوەی زەبرێکی یەکجار زۆر دروست ببێت و دووهەمیشیان هۆکارەیەی بەرزی بەرهەمهێنانی ووزەیە لە گازدا کە ١ لیتر گاز دەتوانێت بڕی 36.1 مێگا جووڵ ووزە بەرهەم بهێنێت کە زیاترە لە مەکینەی بەنزین کە دەتوانێت 33.7 مێگا جووڵ ووزە بەرهەم بهێنێت.

٣.لەبەر ئەوەی بارهەڵگرەکان پەستانێکی زۆر بەکاردەهێنن و هێزێکی زۆر لەسەر لاشەکەیان دروست دەبێت و لەهەمان کاتدا مەکینەی گاز بەهۆی پەستانی بەرزی ناو مەکینەکەوە زۆر بە پتەوی دروست دەکرێت ئەمە خاڵێکی هاوبەشە کە مەکینەی دیزڵ و ئوتومبیلی گەورە پێکەوە دەبەستێتەوە و وادەکات لە مەکینەی بەنزین گونجاوتر بێت بۆ ئوتومبیلی گەورە.

٤.بەهۆی خێرا سووتانەوە لە بەنزیندا وادەکات خێراییەکی زۆر بەرهەم بێت و ئەمەش وادەکات رێژەی زەبر تاڕادەیەک کەمتر بێت بەراورد بە مەکینەی دیزڵ بەهۆی ئەوەی پلاک نییە بۆ خێراکردنی کرداری سووتان و تەنها بە پەستاوتنی هەواو گاز بەرهەم دێت کردارەکە خاوترە و ئەمەش وادەکات ئەو زەبرەی دروست دەبێت زیاتر و کاریگەرتر دەربکەوێت، بۆیە زۆربەی ئوتومبیلەکانی کە خێرایی تیایاندا مەبەست بێت مەکینەی بەنزین دەخرێتە سەریان.

٥.لە هەندێک ووڵاتدا لەوانەیە بەهۆی گرانی نرخی بەنزینەوە زیاتر رووکرابێتە بەکارهێنانی مەکینەی گاز.

ئەم هۆکارانەو کۆمەڵێک هۆکاری تریش کاریگەریان لەسەر دروستکردنی ئوتومبیل دەبێت.

تێبینی//
١.مەکینەی دیزڵ چووستی ٢٠% لە مەکینەی بەنزین زیاترە، واتە ئەگەر ئوتومبیلیکی بەنزین ١٠ لیتر بەنزینی پێویست بێت بۆ بڕینی ١٠٠ کم دووری ئەوا ئوتومبیلی گاز بەنزیکی ٨ لیتری دەوێت.

٢.ئاستی دەنگی ئوتومبیلی گاز بەرزترە لە ئوتومبیلی بەنزین، چوونکە پەستانی ناو مەکینەی گاز زۆر زیاترە لەمەکینەی بەنزین و هەروەها لەرەلەرەکەشی(هەزە)شی زیاترە.

٣.پلەی گەرمی پاشەڕۆ(Exhaust) گاز نزمترە لە ئوتومبیلی بەنزین چوونکە ئەم کردارە وەکو ئەوە وایە کەسێک بیەوێت چەند کەلوپەلێک بەخێرایی بگوازێتەوە بەدڵینایەوە پلەی گەرمی لەشی بەرزتر دەبێتەوە بەڵام ئەگەر بە هیواشی بیگوازێتەوە پلەی گەرمییەکەی هێندە بەرز نابێتەوە.ئوتومبیلی بەنزینیش لەبەرئەوەی بەرهەمەکەی واتە خێراییەکەی زۆرترە وادەکات پلەی گەرمیی پاشەڕۆ(Exhaust) کەشی بەرزتر بێت لەگاز.

ئەندازیاری میکانیک :هێمن ڕەفیق

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.