clash of clans  بریتیه‌ له‌و یارییه‌ به‌ناو بانگه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا جیهانی به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ و به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌، دڵخوازانی ئه‌م یارییه‌ بریتین له‌ منداڵی ته‌مه‌ن زۆر بچووك تاكوو گه‌نجی ته‌مه‌ن ناوه‌ند، ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه‌ت نه‌كردووه‌ و ئاره‌زوو ده‌كه‌یت ئه‌م یارییه‌ بكه‌یت ئێمه‌ به‌سته‌ری یارییه‌كه‌ت بۆ داده‌نێین ده‌توانن دای به‌زێنن

 

بۆ ئه‌وانه‌شی كه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ گووگڵ ستۆری ده‌توانن له‌م به‌سته‌ر لینكه‌ی خواره‌وه‌ دای به‌زێنن، كه‌ تیك ئای بۆی ئاماده‌ كردوون.

پاش ئه‌وه‌ی یاری clash of clans به‌ ماوه‌یه‌كی ئێجگار زۆره‌ گۆڕانكاری زۆری تێدا نه‌كرابوو به‌ڵام له‌م ساڵدا كۆمه‌ڵێكی زۆر گۆڕانكاری تێدا كراوه‌ وه‌كوو زیادكردنی  لیڤڵ بۆ ویزارد و باڵۆن و ..هتد هه‌روه‌ها  زیادكردنی لیڤڵی 11 بۆ تاون هۆڵه‌كان، ئه‌مه‌ له‌ پێشوودا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ هه‌بوون.

clash-of-clans-new-update-by-ranja-hseen

گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كانی ئێستا

له‌ ئێستادا كۆمه‌ڵێكی زۆر گۆڕانكاری كراوه‌ و ئه‌ویش گۆڕینی شێواز و ی درووست كردنی سه‌ربازه‌كان و زیاد كردنی شێوه‌ی نوێی و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌و troops ـه‌ی كه‌ ئه‌ته‌وێت خێرا تر درووست ببێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ ڤیدیۆ ببینه‌.

هه‌روه‌ها وه‌كوو ئاماژه‌ پێكردنێك له‌م وه‌شانه‌ نوێیه‌ی كلاش ئۆف كلانس دا، زیادكراوێكی گرنگ هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌شی quick train ـه‌، گرنگی ئه‌م به‌شه‌ له‌وه‌دایه‌ تۆ چیتر ڕزگارت ده‌بێت له‌وه‌ی دانه‌ دانه‌ سه‌ربازه‌كانت ئاماده‌ بكه‌یت، ده‌توانیت (3) شێوازی هێرش بردن ئاماده‌ بكه‌یت و هه‌ركاتێك ویستت له‌سه‌ر بوو بینێریت بۆ درووست بوون به‌ په‌نجه‌ خستنه‌ سه‌ر train  كه‌ له‌ وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ ده‌ر كه‌وتووه‌ و train  ـیش دیاره‌.

clash-of-clans-by-ranjahseen

زیادكردنی به‌رگری كارێك به‌ ناوی Bomb Tower ـه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ تاون هۆڵی 8 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ كار ده‌كات و له‌ (5) لیڤڵ بۆ ئه‌وه‌ی ماكس ببێت.

bomb_tower_by_ranja_hseen

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م Bomb Tower ـه‌ لێدانه‌كانی بۆ Hog Rider زیاد ده‌كات به‌ 1.5x . بۆ ئه‌وانی تر به‌ شێوازی ئاسایی خۆی، بۆ بینینی كاری Bomb Tower ته‌ماشای ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌ن.

 

خێرابوونه‌وه‌ی دروست بوونی سه‌ربازه‌كان به‌ تایبه‌تی دراگۆن كه‌ به‌ 3 خوله‌ك درووست ده‌بێت ئه‌مه‌ش كه‌مترین كاته‌ له‌ چاو وه‌شانه‌كانی پێشوودا كه‌ كاتێكی ئیجگار زۆری ده‌خایاند، ئیتر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ ماون و باس نه‌كراون هێنده‌ گرنگ نین بۆیه‌ ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه‌، بێگومان له‌ كاتی به‌كار هێنانیدا پێی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.

 

به‌هیوای سوود

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.