بە ناوی خوای بەخشندە

سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە هارد ئیشی چییە لەناو کۆمپیوتەر

هارد دیسک هەموو ئەو زانیاریانە هەڵدەگرێت کە تۆ ڕۆژانە بەکاری دەهێنیت لە سەر کۆمپیوتەرەکەت

واتە ویندۆس و بەرنامەکان لەگەڵ داتاکانی کە خۆت تێیان دەکەین

هارد دوو جۆری هەیە

HDD لەگەڵ  SSD

وە ئەمیش دەکریت بە دوو بەشەوە

هاردی خاریجی external hard disc کە وەک فلاش میمۆری بەکار دێت دەتوانی داتاکانتی تێدا هەڵ بگریت ئەمەش وینەکەیەتی 

L_Mobile-Drive-Mg_MacBook-Ipad

و هاردی ناوەکی  internal hard disc  کە دەکەوێتە بەشی ناوەوەی کۆمپیەتەر و سیستەم و داتای تێدا هەڵدەگیریت 

بە هەمان شێوە هاردی جۆری HDD دوو جۆری هەیە Sata و  IDE

  1.  Sata     کە لە وێنەکەدا دیارە و شەرحی هەیە و لە هاردی  IDE خێراترە و باشتریشە قەبارەشی زیاترە

sata

2) IDE وەک لە وێنەکەدا دیارە وەک شانە وایە و مۆدێلی کۆنە و قەبارەیان بچوکە کە لە 250 گێگا زیاتریان نیە

ide

 

جا دەبیت ئەوە بزانین کە ئەم دوو جۆرە هارد دیسکە هەم لە دێسک تۆپدا بونیان هەیە هەم لە لابتۆپ

پاشان جۆری دووەم لە هاردەکان هاردی  SSD یە

Ssd_512

ئەم هاردە لە م دواییانەدا خرایە بازاڕەوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو فرۆشی هەیە و ئارەزومەندی  زۆرە

لەبەر ئەوەی لە ڕوی سورعەتەوە 7 ئەوەندەی هاردی  HDDە و گەروەها کێشەی Head ی نیە لەبەر ئەوەی بە شێوەی ڕام دروست کراوە نەوەک دیسک

ئەمەش جیاوازی نێوان هاردی HDD و SSD

ssdhdd2

هەندێک کات کۆمپیوتەرەکانمان تازە فۆڕمات کردووە

بەڵام هەست دەکەین کە بە شێوەیەکی

وا دەزانین کە فۆڕماتەکە بی کەڵکە یاخود ڤایرۆسی تیدا ماوە

بەڵام نەخێر ئەوە کیشەی هاردە . واتە هێدی هاردەکەت تێک چووە

ئەم وینەیەی خوارەوە کە دەیبینن وێنەی Head ی هاردە کەداتاکانی سەر دیسکەکان دەخوینیتەوە

Kopftraeger_WD2500JS-00MHB0ئەمەش وێنەی بەشی ناوەوەی هارد دیسکە کە دەبینین head دەکە لە سەر دیسکەکان و کار دەکات

5

کەواتە دەبێت بزانین کە کاتێک کۆمپیوتەرەکەمان خاو بوو پەیوەندی بەم شتانەوە هەیە

  1. ڤایرۆسی بەهێز
  2. داتای زۆر لەسەر هاردەکە
  3. بەرنامەی بەهێز کە زۆرترین قەبارەی ڕام دەگرێت یاخود یاری

ئێستا چی بکەین و چۆن بزانین کە هاردی کۆمپیوتەرەکەمان تێک چووە ؟؟

ڕێگای یەکەم کە بە ئاشکرا دیارە ئەویش ئەوەیە کە کۆمپیوتەرەکەمان لە کاتی فۆڕمات کردندا زۆر بە خااوی فۆرماتەکە تەواو دەکات و کاتێکی زۆری پی دەچیت

بەڵام ئەم کردارە ئەگەر بە CD بکرێت ئەبێت Cd یەکە خاوێن بیت . بۆ ئەوەی بە تەواوی بۆمان دەر بکەوێت باشترە بە فلاش فۆڕماتی بکەین چونکەهەمیشە فۆڕماتکردن لە ڕیگەی فلاشەوە 4 ئەوەندەی ڕیگای CD خێراترە

ڕێگای دووەم  هاردەکەمان دەردەکەین و بە کەڤەرێکی خریجی تاقی دەکەینەوە

screwless-2-5-sata-usb-external-hard-drive-portable-enclosure-case-loveu-1402-25-Loveu@1

هەر لەوکاتەی کە ئیش بە هاردەکە دەکەین ئەگەر تەقە تەقی کرد ئەوە بزانە کە Head ی هاردەکە تێک چووە و بە زوترین کات داتاکانتی تێدا دەر بهێنە

ئەگەریش تەقە تەقی نەکرد ئەوە کێشەی Head ی نیە.

پاشان هاردەکە بکەبە کۆمپیوتەرێکی ترەوە و تاقی بکەرەوە بڕۆ ناو درایڤی  C لەویوە بچۆ سەر  User ئەگەر بە خاوی کردیەوە ئەوە بزانە هاردەکەت تێک چووە و هیلاکە

ئەوەش بزانە کە ئەگەر هاردی کۆمپیوتەرەکەت تێک چوو هەرگیز نەچیت هاردەکە بکەیتەوە چونکە نابێت ئەو دیسکانەی ناوی ئۆکسجین لێێ بدات

دەبیت بە جیهازی تایبەت ئەو دیسکانە بگۆڕدرێت یاخود هێدەکەی بگۆڕدرێت وەک ئەم وینەیە

maxresdefault

پاشان هیچ کات بێ ئەمەل مەبە کاتێک هاردەکەشت بە تەواوی سوتا

چونکە لە کۆتا گفتوگۆمان لەگەڵکۆمپانیای WD ی کە تایبەتە بە دروست کردنی هارد وتیان

ئەگەر دیسکەکانیشت ورد ورد بوبێت ئێمە دەتوانین بۆتان چاک بکەینەوە و داتاکانیشتان نەفەوتێت

stock-photo-12632606-broken-hard-disk-drive

ئیستاش باسی ڕێگاکانی خۆ پاراستن دەکەین لەم سەر ئێشانە

1- هەمیشە هەول بدە هاردێکی تایبەتت هەبیت بە خۆت کە زانیارییە تایبەتەکانتی تێدا هەل بگریت یاخود داتاکانت مانگانە بخە سەر DVD بەتاڵ

2- هەمیشە با بەشیک لە هاردی کۆمپیوتەرەکەت بەتاڵ بێت بۆ نمەنە ئەگەر هاردەکەت 500 گێگا بێت با 70 گێگای بەتاڵ بێت یاخود کەمترینی 30 گێگا

3- هەمیشە هەوڵ بدە زۆرترین گێگا بدەیت بە درایڤی C واتە ئەگەر 500 گێگات هەبوو  200  گێگا بۆ درایڤی  C دابنێ و ئەوی تریشی بۆ درایفی D  و ي

4- هەمیشە با ئەنتی ڤایرۆسەکەت ئیش بکات و هەول بدە زوو زوو ئەپدەیتی بکەیت باشتریش وایە ئەنتی ڤایرۆسی ئەصلی بەکار بهێنیت ئەمەش لینکی ئەنتیڤایرۆسی AVG کە بۆ ماوەی 366 ڕۆژ کار دەکات

AVG 2016

5- هەمیشە ئەو شوێنەی کە هاردی کۆمپیوتەرەکەتی تیدایە بیپارێزە لە بەرکەوتن و پیاکێشان

6-با هیچ کات کارەبا نەکوژێتەوە بە سەر کۆمپیوتەرەکەتدا چونکە کاریکی زۆر دەکاتە سەر هاردی کۆمپیوتەرەکەت

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Comments are closed.