Chroma Key چییە ؟

Chroma Key : بریتییە لەو پەردەیەی کە لە کاری مۆنتاژ کردندا بەکار دێت و نهێنیەکانی فلیم و دراماکان و هەتا بەشێکی زۆر لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان لەژێر ئەم پەردەیەدا دەشاردرێتەوە ، گرنگی ئەم پەردەیەیە لەوەدایە کە لە پرۆگرامەکانی مۆنتاژ دا دەتوانرێت لاببردرێت و بگۆڕدرێت بە هەر ڤیدیۆ و رەسم یان هەرشتێک کە بمانەوێت . دەکرێت پارچە قوماش بێت یان کاغەز یان فایل یان هەر شتێکی تر کە رەنگێکی تەواو سەوزی هەبێت و ساف بێت واتە هیچ چرچ و لۆچییەکی تێدا نەبێ .

fotos-peliculas-antes-y-despues-de-los-efectos-especiales-alicia


 

باوترین ڕەنگ کە هەیە و بەکاردێت ( سەوز و شین ) ە . بەڵام ئەوەی لە فلیم و دراماکان دا بەکار دەهێنرێت زیاتر رەنگی سەوز ە , چونکە کارکردن لەسەری ئاسانترە .

 

Foldable-Chromakey

ئەوەشمان لە یاد نەچێت هەندێک لە کەناڵەکانی Youtube و TV ەکان Chroma Key بەکار دەهێنن وەک ستۆدیۆ یەک بۆ کارەکانیان .


 

ئێستا زانیمان Chroma Key چییە .

بۆچی بەکاردێت ؟

بە کورتی بۆ مەبەستی گۆڕینی پەردەکە بۆ ڤیدیۆ یان وێنە یان هەر شتێک کە بمانەوێت واتە دانانی باکگراوندێک لە شوێنی پەردەکە بەکار دێت .


 

ئەو پرۆگرامانە چین بەکار دەهێنرێن بۆ لابردنی ؟

پرۆگرامەکان زۆرن کە بۆ لابردنی Chroma Key بەکار دەهێنرێن بە گشتی لە هەموو پرۆگرامە پێش کەوتووەکانی مۆنتاژ کردن دا ئەو کارە دەکرێت ، بە نموونە After Effect , Adobe Premiere , Edius …….

14599689_1170161059742412_1480461224_o


نموونەیەک لەسەر لا بردنی پەردەی سەوز بە کوردی و لە کاتێکی کەم دا لە ڕێگای پرۆگرامێکی ئاسان بۆ زیاتر تێگەشتن لە بابەتەکە و فێربوونی لابردنی پەردەی سەوز بە شێوەیەکی ئاسان :

 

ئەو ماڵپەڕەی لە ڤیدیۆ کەدا سەردانی دەکات و پرۆگرامەکەی لێ دادەگرێت :

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.