كۆمپانیای ئه‌پڵ له دوای درووستبوونیه‌وه به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئامێره ته‌كنه‌لۆژیه‌كان كردووه و له دوای مۆبایل كۆمپیوته‌ری ماكینتۆش یه‌كێك بووه له به‌رهه‌مه گرینگه‌كانی ئه‌پڵ لێره‌دا باس له مێژووی نمایش كردنی سیسته‌می ماكینتۆش ده‌كه‌ین به درێژایی مێژوو تاكو ئێستا .
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی ١٩٧٨ دا Apple Dos 3.1 ی درووست كرد به‌ڵام ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌كارده‌هات و له ژێر تاقیكردنه‌وه دابوو دوای ئه‌م سیسته‌مه له ساڵی ١٩٨٤ Apple System 1 درووستكراو به‌هه‌مان شێوه‌ی سیسته‌می پێشوو بڵاو نه‌كرایه‌وه و په‌ره‌ی پێده‌درا و له ئه‌نجامی درێژه‌دان به تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كان ئه‌پڵ له ساڵی ١٩٨٥ Apple System 2 ، ساڵی ١٩٨٦ Apple System 3 , له ساڵی ١٩٨٧ Apple System 4 په‌ره‌پێدران .
تاوه‌كو له ساڵی ١٩٨٨ یه‌كه‌م سیسته‌می كۆمپیوته‌ری ماك به ناوی Apple System 6 نمایش كرا و بوو به یه‌كه‌م سیسته‌می ڕه‌سمی كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ كه له بازاڕه‌كان بڵاوكرایه‌وه .
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت Apple System 6 ببینیت :
Apple System 6
دوای ئه‌وه له كۆنگره‌ی ساڵی ١٩٩١ له ١٣ی مانگی ئایار سیسته‌مه‌كه‌ی زیاتر په‌ره‌پێدا و Apple System 7 ی بڵاوكرده‌وه و گۆڕانكاریێكی كه‌می تێدا ئه‌نجام درابوو .
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت 7 Apple System ببینیت :
Apple System 7
دوای ئه‌وه كۆمپانیای ئه‌پڵ ناوبانگێكی باشی له سیسته‌می ماكه‌كه‌ی په‌یداكرد و تا وای لێهات بڕێكی زۆر له كۆمپانیاكان داوایان له ستیڤ جۆبس ده‌كرد تاوه‌كو له‌گه‌ڵی هاوكار بن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی سیسته‌می ماك .
له ساڵی ١٩٩٩ Mac OS X 9 ی نمایش كرد كه به ته‌واوی جیاواز بوو له سیسته‌می پێشووتر، هه‌ر له هه‌مان ساڵیش Mac OS X Server ی زیاد كرد .
له ساڵی ٢٠٠١ Mac OS X 10.0 به ناوی Cheetah نمایش كرد ، هه‌ر له هه‌مان ساڵیش Mac OS X 10.1 ی به ناوی Puma زیاد كرد .
له ساڵی ٢٠٠٢ Mac OS X 10.2 ی به‌ناوی Jaguar نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠٠٣ Mac OS X 10.3 ی به ناوی Panther نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠٠٤ Mac OS X 10.4 ی به ناوی Tiger نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠٠٧ Mac OS X 10.5 ی به ناوی Leopard نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠٠٨ Mobileme له WWDC زیاد كرد .
له ساڵی ٢٠٠٩ Mac OS X 10.6 ی به ناوی Snow Leopard نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠١٠ Mac OS X 10.7 ی به ناوی Lion نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠١٢ Mac OS X 10.8 ی به ناوی Mountain Lion ی نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠١٣ Mac OS X 10.9 ی به ناوی Mavericks ی نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠١٤ Mac OS X 10.10 ی به ناوی Yosemite ی نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠١٥ Mac OS X 10.11 ی به ناوی El Capitan ی نمایش كرد .
له ساڵی ٢٠١٦ له كۆتا و نوێترین ڤێرژنیشی بریتی‌بوو له Mac OS Sierra كه له بابه‌تی پێشوو باسمان له نوێكاریه‌كانی كردبوو .
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت