سلاوى خوا لە خوێنەرانى تێک ئاى

چۆنیەتى زیادکردنى زمانى عەرەبى و فارسى و کوردى بۆ گالاکسى حەوت مۆدێلی G930P فێرژنى 6.0.1

پێویستە فێرژنى سەر مۆبایلەکەت PG1 بێ

لەگەلم بن بۆ چۆنیەتى زیادکردنەکە

سەرەتا پێویستە مۆبایلەکەت رووت بکەى

فایلى روتەکە لێرە وەرگرن

لە میدیافاریەرەوە

پاشان کە داونلۆدت کرد فایلێکى زیپە بیکەنەوە بە یەکێک لە بەرنامەکانى پەستان کردن

فۆلدەرێکى تێدایە بە ناوى Samsung_Root_All_S7_QC_models

ئەو فۆلدەرە بخەنە شوێنێک لەسەر کۆمپیتەرەکانتان

پاشان پێویستە مۆبایلەکە بخەینە دۆخى داونلۆد مۆد

مۆبایلەکە دەکوژێنینەوە و بەو شێوەیە دەست دەنێین بە دوگمەى دەنگ نزمکردن و هۆم و پاوەر

put-s6-to-download-mode

 

پاشان مۆبایلەکە پێدەبێ و ئەو شێوەیەى خوارەوەى دێتە سەر تۆش دوگمەى دەنگ زیادکردن داگرە

2

 

دواى ئەوە دەچێتە داونلۆد مۆد

3

دواى ئەوە پێویستە لەرێی کێبلی یو ئێس بى مۆبایلەکە کۆنێکتى کۆمپیتەرەکە بکەیت

واباشترە کێبلەکە ئۆرجینال بێ

دواى ئەوە پێویستە مۆبایلى سامسۆنگ پێناس کرابێ لەگەل کۆمپیتەرەکەت

بۆ وەرگرتنى پێناسى مۆبایلەکەت

کیلیک لێرە بکە

پاشان بەرنامەیەک هەیە لەناو فۆلدەرى رووتەکە بە ناوى ئۆدین

پێویستە بیکەینەوە

4

دواى ئەوە مۆبایلەکە دەخوێنێتەوە لە بەرنامەى ئۆدین بەو شێوەیەى خوارەوە ئەگەر وا نەبێ ئەوە کێشە لە پێناسى کۆمپیتەرەکەت هەیە

 

5

پاشان بەو شێوەیە فایلى رووتەکە هەلدەبژێرین و ستارت دادەگرین و دەست دەکا بە فلاشکردنى رووتەکە

6

دواى ئەوەى کە تەواو بوو و مۆبایلەکەت پێ بوەوە

راستەوخۆ لەناو فۆلدەرى رووتەکە فایلێکیتر هەیە بەناوى Root.BAT دەبل کلیکى لێدەکەین

7

پاشان خۆى کارەکان تەواو دەکات و مۆبایلەکەت ریستارت دەبێ

ئێستا پیرۆزە و بەسەرکەوتووى مۆبایلەکەت رووت بوو

 

ئێستا دێینە سەر چۆنیەتى زیادکردنى زمانەکە بۆ مۆبایلەکەمان

سەرەتا ئەو فایلە داونلۆد دەکەین

لینکى داونلۆد لە میدیا فایر

 

پاشان مۆبایلەکە کۆنێکت دەکەین و ئەو فایلە زیپە بەناوى g930p arabic PG1 دەخەینە شوێنێکى کۆمپیتەرەکەمان

پاشان دەیکەینەوە لەناو فۆلدەرەکە فایلێکى تێدایە بە ناوى G930P Run.bat دەبل کلیکى لێدەکەین و خۆى کارەکان دەکاو مۆبایلەکە ریستارت دەبێ و پیرۆزە بەسەرکەوتووى زمانەکەت زیاد کرد

8

 

ئەمەش چەند وێنەیەک لە زمانى عەرەبیی مۆبایلەکە

Screenshot_٢٠١٦١٠٠٣-٢١٥٢٢٣

Screenshot_٢٠١٦١٠٠٣-٢١٥٢٣٣

Screenshot_٢٠١٦١٠٠٣-٢١٥٢٤٣

Screenshot_٢٠١٦١٠٠٣-٢١٥٢٥٦

Screenshot_٢٠١٦١٠٠٣-٢١٥٣٠١

Screenshot_٢٠١٦١٠٠٣-٢٠١٥٤٤

.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کۆسرەتە و تەمەنم 22 سالە و بەهۆى بارى کۆمەلایەتییەوە وازم لە خوێندن هێناوە بەلام خۆشبەختانە ئێستا لە ئێواران درێژە بە خوێندنم دەدەم شارەزاییم لە زۆر بوارى تەکنەلۆجى هەیە بەتایبەتى بوارى مۆبایل و هەولدەدەم شارەزایی خۆم بەکار بێنم بۆ خزمەتکردنى گشت تاکێکى کورد هیوادارم ئەگەر سودێکى بچوکیش بێ بیگەینم

Comments are closed.