ئایفۆن ٧ دوای ئه‌وه‌ی له ٧ی مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوو نمایش كرا ده‌نگۆیه‌كی زۆری به دوای خۆی دا هێنا نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مێكی نوێ بوو به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ڵسابوو به لابردنی شوێنی هێدفۆن له مۆبایله‌كه‌دا و له شوێنی هێدفۆنی جاك هێدفۆنی Air Pod ی زیاد كردبوو دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و هێدفۆنه وایه‌رلێسه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیای ئه‌پڵ گیرا ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س به كووشتنی مۆبایلی ئایفۆن ٧ یان ده‌زانی .
به‌هۆی زۆربوونی ڕه‌خنه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتوب ڤیدیۆیه‌كی گاڵته‌ئامێز له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له كه‌ناڵى یوتوبى تێك ڕاكس بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات چۆن بتوانیت هێدفۆن له ئایفۆن ٧ هاك بكه‌یت واتا هێدفۆنی جاك به‌كاربێنیته‌وه كه له ڤیدیۆیه گاڵته ئامێزه‌كه‌دا له ڕێگای ئامێرێكی كونكه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به كونكردنی شوێنی لابردراوی هێدفۆن جاك به ئامێری دڕێل .
وه له كه‌ناڵی یوتیبه‌كه‌ی كۆمێنتی زۆری بۆ هاتووه هه‌ندێك به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌و كابرایه‌ی وه‌سف ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تریش پشگیری ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تریش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌وانیش هه‌مان كاری ئه‌ویان دووباره كردۆته‌وه …..
ئاماده‌كردنى :بۆتان لوقمان