تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و بەتایبەتیش فەیس بووک چەندین لایەنی  باش و خراپی ھەیە , ھاوشێوەی زۆربەی شتەکانی ئەم جیھانە , لێرەدا ھەوڵدەدەین تیشک بخەینە سەر لایەنە نیگەتیڤەکانی فەیس بوک و تۆرەکۆمەلایەتیەکانی دیکە بە شێوەیەکی گشتی , کە چ کاریگەرییەکی لەسەر بەکارھێنەران ھەیە و بەدڵنیایەوەش ئەم زانیاریانە پشت بەستوون بە چەندین لێکۆڵنەوەی زانستی کە زاتنکۆ جیھانییەکان پێی ھەستاون ..
١.ئاڵودەبوون بە فەیس بووک لەوانەیە ئاڵودەبوون بە جگەرە زیاتر بێت ..
بە پێی توێژینەووەکان کە زانایان لە زانکۆی شیکاگۆ ئەنجامیان داوە , دەرکەوتووە لە داھاتوویەکی نزیک ئاڵو دەبوون بە فەیس بووک زۆر زیاتر دەبێت لە ئاڵودەبوون بە جگەرەکێشان , ئەم توێژینەوە لەسەر ٢٥٠ کەس ئەنجام دراوە و بۆ ماوەی ھەفتەیەک , کە تێیدا رووبەرووی بیبەش کردن بونەوە لەو شتانە ئارەزوویان لێیەتی , کەسەکان ئامادەبوون دەستبەرداری زۆربەی شتەکان بن کە حەزی پێ دەکەن , تەنھا دەست بەرداری فەیس بووک نەبوون ..
٢.فەیس بووک لە ھاوڕێ راستەقینەکانت دوورت دەخاتەوە ..
لە توێژینەوەیەکی دیکەدا , کە چوار زانکۆی بەریتانیا پێی ھەستاون و نزیکەی ٥٠٠ کەس تێیدا بەشداربوون , دەرکەوتووە ئەو وێنەی کە بلاوی دەکەیتەوە لە پەیجی خۆت کاریگەری نیگەتیڤی دەبێت لەسەر پەیوەندی راستەقینەت لەگەڵ ھاورێکانت , زۆرجاریش دەبێت مایەی لەدەستدانی ئەو ھاوڕێیانە و ھەروەھا کاریگەری دەبیچت لەسەر پەیوەندی سۆزداری تۆ و ھاورێکانت

٣. فەیس بووک ھۆکارێکە بۆ کەلەکە بوونی چەوری و زۆربوونی قەرز ..
باشە . ئەگەر تا ئێستا ئەوانەی سەرەوە کاریگەریان لەسەرت نەبووە , ئەوا بێ گوومان ئەم خاڵە کاریگەری خۆی ھەیە و قەناعەتیشت پێ دەینی کە فەیس بووک لایەنی نیگەتیڤی خۆی ھەیە , ئەویش مەترسی زیاد بوونی کێشی لەشتە , بە پێی تویژینەوەیەک کە زانکۆی کۆلۆمبیا و بیتسبیرگ  ئەنجامیان داوە لەسەر ٥٤١ کەس و کە کراینە دوو گروپ , گروپی یەکەم رێگەی پێ دراوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکار بھێنێت و بەڵام رێگە بە گروپی دووەم نەدراوە تۆرەکۆمەلایەتیەکان بەکار بھێنێت ..
لە توێژینەوەکە دەرکەوت , کە گروپی یەکەم زیاتر خەریکی خواردنی کێک و شوکوڵاتەیە و ھەروەھا ئامادەییان تێدابووە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆن کە رێژەی چەوری زۆرە , بە دەستەواژەیەکی دیکە فەیس بووک دەتکاتە قوربانی چەوری و قەرداری .. چونکە کاتێکی زۆری لەسەر بەسەر دەبەیت و کارێکی ئەوتۆش ناکەیت ..
٤. فەیس بووک ھۆکارە بۆ دڵتەنگی ..
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە , تۆ کاتێک تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەکار دەھێنێت ھەست بە ئاسوودەی ناکەیت و بەڵکو بەپێچەوانەوە ھەست بە دڵتەنگی دەکەیت , ئەمەش لە توێژینەوەیکی زانایانی کۆمەڵناسی زانکۆی یوتا بەدەرکەوتووە , کە لەم توێژینەوەی ٤٢٥ قوتابی تێیدا بەشداربون , پرسیارەکەش ئەوەبوو , ئایا ھەست بە دڵخۆشی دەکەیت کاتێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکار دەھێنیت , زۆرینەی وەلامەکان بەو ئاراستەیە بوو کە نەخێر ھەست بەخۆشی ناکەن , بەڵکو  بەپێچەوانەوە , ھەست بەدڵتەنگی دەکەن چونکە ھیچ خۆشییەکی لێ نابینن ..

پوختە : دەرکەوتووە کە ئەوکەسانەی کاتێکی زۆر بەسەر دەبەن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و زیاتر ھەست بە دڵتەنگی دەکەن و ژیانیشیان دەبێتە رۆتینیکی دووبارە و بێزار کەر …

 

ئەم  بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.