گفتوگۆیەكی 2 كاتژمێری لەگەڵ وەفدی كۆمپانیای (ئارگەڤیم)ی توركی ئەنجامدا ، كە بە مەبەستی بەدواداچون و بەراوردكردنی ئاستی وێب دیزاین و مۆبایل ئەپڵكەیشن و هێڵی ئینتەرنێـت هاتبوونە كوردستان …
تەبعەن باسی جیاوازی نێوان كوردستان و توركیا ناكەم . تەنها ئەوە نەبێت لەماوەی گفتوگۆكردنەكەماندا زیاتر لە 3 جار كارەبا كوژایەوە و بە 2 هێڵی ئینتەرنێتی تایبەتی بێ سنوور ، نەمتوانی دیمەنە ڤیدیۆییەكانی یوتوبیان بە كوالیتی بەرز پیشان بدەم .
ئەحمەد كوچك بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە و سەرۆكی وەفدەكە خاوەنی باشترین ئەپڵكەیشنی سمارت فۆن (IOS System) بوو بۆ ئۆتۆمبێلە هۆشمەندەكان (Smart Cars ) لە ساڵی 2015 لەسەر ئاستی هەموو جیهان.
حكومەتی توركیا بەفەرمی پاڵپشتی كردوە بۆ ئەوەی سەركەوتوبێت لەو پرۆژەیە و ئەپڵكەیشنە ، منیش ئەوەم بۆ باس كرد كە لای ئێمەش دەیان گەنجی بە توانای دیزاینەر پرۆگرامەر و دیڤلۆپەر هەیە ، بەڵام كەس پاڵپشتی ماددیان ناكات، بۆیە نەیانتوانیوە بێنە نێو كێبڕكێ جیهانیەكانەوە .
هیوادارم ڕۆژێك بێت و ئاوڕ لە تەكنەلۆژیا و گەنجی كورد بدرێتەوە و گرنگیان پێبدرێت ..