کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی بڕی 302$ ملیۆن دۆلار سزا درابە پێی بڕیارێکی دادگای فیدڕالی تێکساسی ئەمەریکا کۆمپانیای ئەپڵ دەبێت بڕی 302.4$ ملیۆن دۆلار وەکوو سزای پێ بژاردنەوە بدات بە کۆمپانیای VirnetX .

ئەم بڕە سزایەش دوای ئەوە دێت کۆمپانیای VirnetX سکاڵای یاسای لە دادگای تێکساس لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکردووە بەوەی کەوا کۆمپانیای ئەپڵ چەند تایبەتمەندی و خزمەتگوزاریەک بواری ئاسایشی ئینتەرنێتی لە کۆمپانیاکەیان دزیوە و بەکاری هێناوەتەوە بۆ پڕۆگرامی فەیس تایمی تایبەت بە کۆمپانیاکە کە بەکار دێت بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی .

ئەم سکاڵایە لە 2010 لە ئەپڵ کراوە و بە بەردەوامی ئەپڵ تانەی لە بڕیارەکانی دادگا داوە.

کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی 2012 تاوەکوو ئێستا بە بەردەوامی تانەی لە بڕیاری دادگا داوە لەسەرەتا دا دادگا بڕیاری دا بە بڕی  368.2 ملیۆن دۆلار سزای ئەپلی داوە دوای ئەوە سزای سەر ئەپل بوو بە 625.6 ملیۆن دۆلار کە یەکێک بوو لە زیاترین سزاکانی پێبژاردنەوەی دزین و بەکارهێنانی خزمەتگوزاری , لە دوا دانیشتنیشیدا دادگای فیدڕالی تێکساس بڕیاری دا ئەپڵ پێبژاردن بدات بە کۆمپانیاکە بە بڕی 302.4$ ملیۆن دۆلار.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.