ئه‌یگور كۆزلۆف سه‌رۆكی كۆمپانیای (روس ئه‌لیكترۆنیا) رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پلانێتی مۆبایلێكی زیره‌كی دروسكراوی روسیا به‌رهه‌مبهێنێت، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ كوالێتیدا هاوشێوه‌ی ئایفۆن بێت، به‌ڵام له‌ نرخدا حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ هه‌رزانتر بێت له‌ ئایفۆنی ئه‌مریكی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی روسیا الیوم رایگه‌یاندووه‌: مۆبایله‌ خۆماڵییه‌كه‌ له‌ داهاتووداو له‌ ساڵی 2018 دا به‌رده‌ست ده‌بێت، هاوكات ئاشكراشی ده‌كات كه‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی روسیا نرخه‌كه‌ی 8500 رۆبل ده‌بێت، واته‌ نزیكه‌ی 130 دۆلار.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی كۆمپانیای روس ئه‌لیكترۆنیا ئاشكرای ده‌كات كه‌ مۆبایلێكی ئایفۆن حه‌وت كه‌ یادگاكه‌ی 32 گێگابێت به‌ نزیكه‌ی 1000 دۆلار ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نرخی تێچوونه‌كه‌ی 220 دۆلاره‌، بۆیه‌ كۆمپانیا روسه‌یه‌كه‌ ده‌توانێت به‌هه‌مان كوالێتی مۆبایلێكی هاوشێوه‌ی ئایفۆن دروست بكات، به‌ڵام نرخی هه‌رزانتر بێت.

كۆمپانیای روس ئه‌لیكترۆنیا ئاشكراشی ده‌كات كه‌ تا ده‌ركردنی مۆبایله‌كه‌ هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی پرۆسێسه‌رێكی نوێ بۆ مۆبایله‌كه‌ ده‌دات، ته‌نانه‌ت هه‌وڵده‌دات سیستمی كارپێكه‌ره‌كه‌شی تایبه‌ت بێت به‌ مۆبایله‌كه‌، هاوكات له‌ حاڵه‌تی نه‌توانینی دروستكردنی پرۆسێسه‌رێك بۆ مۆبایله‌كه‌، ئه‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ په‌نا بۆ به‌كارهێنانی سیستمی ئه‌ندرۆیدو میمۆری تایوانی یان چینی ده‌بات.

س: شاشه‌ نیوز

62892016_2892016-ifonnn

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.