بازاڕەكانی تەكنەلۆژیا لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامن لەسەر داهێنانكاری، هەریەكەیان كێبڕكێ دەكەن بۆ نمایش كردنی نوێترین بەرهەمەكانیان.
سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن، كۆمپانیای (فیلیپس) ی هۆڵەندی نموونەیەكی نوێی لەمۆبایلێكی زیرەك نمایش كردووە كە توانای هەیە تاكو چوار مانگ و نیو بەبێ شەحن كردنەوە كاربكات.
ئەو مۆبایلە ناوی (خینیوم ئی 570) یەو توانای هەیە بۆ ماوەی (139) رۆژ بەبێ شەحن كردنەوە كاربكات.
پێكهاتەی ئەو مۆبایلە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
شاشەكەی (2.8) ئینجە
روونییەكەی (240 x 320) پێكسڵە
میمۆرییەكەی دەرەوەی (64) گێگەبایتە
میمۆرییەكەی ناوەوەی (128) مێگەبایتە
دەتوانیت میمۆرییەكەی ناوەوەی تاكو (32) گێگەبایت زیاد بكەیت
بەرگی دەرەوەی لاستیكیە
هێزی پاترییەكەی (3160) میللی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا
كێشەكەی (156) گرامە