Mobizon دابەش دەبێت بۆ دوو بەش (Mobizen Mirroring و Mobizen Screen recorder) ئەوەی یەکەمیان کاری گواستنەوەی ڕوونەمای موبایلە بۆ سەر کۆمپیوتەر و ئەوی دووەمیشیان ڕوونەمای ئامێرەکە تۆماردەکات، کە دەتوانین بڵێن دونەرمەواڵەی تەواو گرنگ و بەسوودن.
١.Mobizen Mirroring
ئەم نەرمەواڵەیە بەکاردێت بۆ بەستنەوەی شاشەی موبایل بۆ کۆمپیوتەر، لە هەمان کاتدا دەتوانی کار بەهەردووکیان بکەی بەشێوازی سەرهێڵی کار بە موبایلکە و کۆمپیوتەرەکە، پشگیریلە وەشانی 4.2 دەکات تا 5.0.
چۆنیەتی بەسەتنەوەی بۆ کۆمپیوتەر:
* هەنگاوی یەکەم:
پێویست دەکات Mobizen لە کۆمپیوتەر و موبایلەکە دامبەزرێنیت.
داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ کۆمپیوتەر
* هەنگاوی دووەم:
پێویستە خۆت تۆماربکەی، بچۆ ماڵپەری فەرمیان خۆت تۆماربکە.
*هەنگاوی سێیەم:
دوگەمە لەسەر نەرمەواڵەی موبایلەکە کە ٦ کۆدی ڕەشنووست، ئەداتێ کە پێویستە لە کۆمپیوتەرەکەت داخڵ بکە.
بەشێوەی ڤیدیۆ؛
٢. Mobizen Screen Recorder
کاری ئەم نەرمەواڵەیە تایبەتە بە تۆمارکردنی ڕوونەمای موبایلەکە و وێنەگرتنی، وە دەسکاریکردنی ڤیدیۆ تۆمارکراوەکە، هەروەها دەتوانی بە کوالێتی(480P و 720P و 1080P) ڤیدیۆ تۆماربکەی، وە یەکێکە لە هەرە باشتریەکان. ئەوەی گرنگە پێویستی بە ڕووت نیە.
دەتوانت لە کاتی تۆمارکردنی یاری و ڤیدیۆکانت دەموچاوی خۆت (Face Cam)ـی لەگەڵدا تۆمارکەیت.
لێرە دایگرە:
داگرتن بۆ ئەندرۆید
چۆنیەتی بەکارهێنانی:
- پێویستت بە چاڵاکردنی نەرمەواڵەکە دەبێ، کرتە لە “Activate Booster mode”
- دواتر USB Debugging هەڵبکە لە موبیلەکەوە، نەرمەواڵەی Booster mode دابەزێنە لە کۆمپیوتەرەکەو.
- کرتە لە Go it بکە.