زۆرجار کاتێک کۆمپیوتەرەکەت توشی گرفتێک دەبێت، ناتوانی بە باری ئاسایی (Windows Normal) ئیش بە کۆمپیوتەرەکەت بکەیت و ناچاری تا چارەسەربوونی کێشەکە بە Safe Mode بچیتە ناو سیستم و ئیش لەسەر کۆمپیوتەر بکەی.
کێشەی ئەو بارە پارێزراوەش ئەوەیە کە گشت (Service)ەکانی بەرپرس لە دەنگی تێدا لەکارخراون و ناتوانی گوێبیستی هیچ دەنگێک ببی. هەروەها لەو کاتەدا گەر بتەوێ بەمەبەستی گەڕان و چارەسەری کێشەی کۆمپیوتەرەکەت سەیری ڤیدیۆیەک بکەی لەناو ئینتەرنێت دا ناتوانی گوێبیستی دەنگەگەکەی ببی.

لەم بابەتەدا، لەهۆکاری وەستان و ئیش نەکردنی زۆربەی پڕۆگرامەکان لە Safe Mode تێدەگەیت و فێردەبی چۆن بەئاسانی بتوانی(Service)ی تایبەت بە دەنگ لەو بارەدا بەئیش بخەیەوە.


::: Safe Mode
بارێکی پارێزراوە لە سیستمی کارپێکەری ویندۆز 7 داهەیە،کە تیایدا زۆربەی زۆری پرۆگرام و پڕۆگرامۆچکەکان لەکارخراون و ئیش ناکەن ، لەنێوانیشیاندا دەنگ.
ئەوەش بۆ ئەوەی لەکاتی هەبوونی کێشە لە سیستمی ئاسایی دا، بەکارهێنەر بتوانێ لەو بارەپارێزراوەدا چارەسەری کێشەکانی بکات.
WindowsSafeMode
::: چالاککردنەوەی دەنگ لەناو Safe Mode

بۆ چالاککردنەوەی دەنگ،دەبێت بچیت ڕێکخستنەوە لەناو Windows Registry ئەنجام بدەی و کەمێ ئاڵۆزە، بەڵام وەک هەمیشە من کارەکەم ئاسان کردووە و لێرەدا فایلێکی ئامادەکراوم لە ئینتەرنێت دۆزیوەتەوە ،کە لە دوای داگرتنی بۆ ناو کۆمپیوتەر و چەند کلیک کردنێک، دەتوانی دەنگی کۆمپیوتەرەکەت لەناو Safe Mode چالاک بکەیەوە.

١- سەرەتا ئەم فایلە کە جۆری ZIPە  >> Activate Sound in SafeMode << داگرە ناو کۆمپیوتەرەکەت.

٢- زیپەکە هەڵبوەشێنە، لەناویدا سێ فایلی دیکە هەیە : وێنەیەک (Safe-Mode Help.png) و ڕێنمای (Readme.txt) وە هەروەها (Activate Sound in SafeMode.reg) کە ئەو فایلەیە ئیشەکەمان بۆ دەکات .

٣- دوای هەڵوەشاندن، کلیکی لای ڕاست لەسەر Activate Sound in SafeMode.reg بکە و Merge لێ بدە.

٤- ئینجا هەڵبژاردەی RUN ئینجا Yes دواتریش yes لێ بدە و لە کۆتایشدا ریستارت بکە بە کۆمپیوتەرەکەت.

بەم جۆرە ئیستا جگە لە باری ئاسایی، لە هەردوو بارەکانی Safe Mode وە Safe Mode With Networking دەنگ چالاکە.

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.