ئه‌پڵ پاش گۆرانكارییه گه‌وره‌كه له سیسته‌مه‌كه‌یدا و ناردنی وه‌شانی IOS 10 ، گۆڕانكاری نایابی كردووه و یه‌كێك له‌و گۆڕانكاریانه زیادكردنی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریه بۆ به‌شی iMessage’s ، ڕه‌نگه زۆرێك نه‌زانێت كه iMessage’s چیه‌و بۆ چی به‌كار دێت، هه‌ر یه‌كێك له به‌كار هێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد، له‌كاتی نامه ناردن دا ئه‌گه‌ر iMessage’s یان چالاك كردبێت ئه‌وا هه‌ردوو لا گه‌ر ئامێری ئه‌پل به‌كار بهێنن ئه‌و نامه‌یه به ڕه‌نگی شین ده‌ڕوات و هیچ باڵانسێكتان لێ ناڕوات و ته‌نها پێویستی به هێڵی ئینته‌رنێت هه‌یه، ئه‌م iMessage’s ـه به كیلۆبایتێكی زۆر كه‌م و هێڵێكی زۆر خراپیش به‌كار دێت و زۆریش خێرایه.
تیك ئای
زیاد كردنی iMessage Apps
له‌م به‌شه‌دا كۆمه‌ڵێكی زۆر stickers ی گه‌وره‌و نایابی تێدایه ده‌توانیت دایبه‌زێنیت و به‌كاری بهێنیت، ئاره‌زوو مه‌ندان به‌م كاره زۆر دلخۆشن و له ماوه‌ی داهاتوودا ڕه‌نگه كاری نایابتری بۆ بكرێت.
له‌كاتی گفتوگۆ كردن دا، به شێوازێكی گه‌وره‌و جوان به ده‌ر ده‌كه‌وێت و ده‌نێردرێت، له خۆوه ئاره‌زووی به‌كار هێنانی ده‌كه‌یت و دڵ ئارام ده‌كاته‌وه و ده‌توانیت ڕاز و شێوه‌ت به‌و ستیكه‌رانه ده‌ر بخه‌یت.
هه‌روه‌ها زیاد كردنی كۆمه‌ڵێك ووشه باوه‌كان و دانانی ئاماژه به‌و ووشه‌یه‌و ڕازاندنه‌وه‌ی، هه‌ر وه‌كوو له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پاش ناردنی ووشه‌ی happy birthday! شێوه‌یه‌كی نایاب ده‌به‌خشێت و بۆ به‌كارهێنه‌ری ده‌ڕازێنێته‌وه.
گۆڕینی كۆمه‌ڵێك ووشه به هێما كراو‌و ئایكۆنی تایبه‌تی، بۆ ئاماژه دان به‌وه‌ی كه باسی ئه‌كه‌یت. نموونه له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ببینه.
گۆڕانكاری و زیادكردن و جوانتر كردنی ستیكه‌ره‌كانی پێشوو و گونجاندنی بۆ به‌كار هێنان، كه وا ده‌كات زیاتر به‌كارهێنه‌رانی دڵخۆش بن به به‌كار هێنانی.
پێم خۆشه بۆ دڵخوازانی تیك ئای ئاماژه به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری دیكه بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان بزانن.
گۆڕانكاری له به‌شی lock screen و گۆڕینی شێوازی notifications و زیادكردنی نوێترین و جوانترین تایبه‌تمه‌ندی دیكه.
گۆڕینی شێوه‌ی Control Center به نایاب ترین شێوه.
گۆڕانكاری نایاب تری زۆر تێدا كراوه كه ئێمه لێره‌دا توانیمان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی بخه‌ینه ڕوو، زیاتر ئه‌م بابه‌ته بۆ ناسینی به‌شی iMessage’s بوو.
به‌هیوای سوود.