سلاو لە تۆی خوێنەری ماڵپەری تێك ئای ، هیوادارم بتوانم لەم روونكردنەوەیە شتێك پێشكەش بكەم كە زۆرێك لە بەكارهێنەرانی ماك لە كوردستان لێی بێ ئاگان ، ئەویش تەمەنی پاتری كۆمپیوتەرەكەیە.
ماك بووك بە هەموو مۆدێلەكانیەوە ، توانای سنووردارە ، هەر وەك كۆمپانیای ئەپڵ بە كۆمپانیایی بەرهەمە ناوازەكان ناسراوە بە نرخێكی زۆر ، ئەم نرخ زۆریە دەگەرێتەوە بۆ سێرڤسی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵ نەك كاتی كرینی بەرهەمەكە. بەلام بە كورتی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵ بێ كەم و كورین ..
لە روونكردنەوەیە دەمەوێ ئاماژە بە شتێك بدەم كە زۆرێك لەو كەسانەی كە كۆمپیوتەری ماك دەكرن لە دەستی دوو ، لێی بێ ئاگان بگرە هەر گرنگیشی پێنادەن ئەمەش وای كردووە لێك تێنەگەیشتنێكی زۆر روو بدات لە نێوان كۆمپانیا كەو كریارەكە دوای ئەوەی كە كۆمپیوتەرەكە توشی چەند كێشەیەك دەبێ لەوانە ، لە خۆوە كوژانەی كۆمپیوتەر بە بێ هیچ هۆكارێك …
لە خۆوە كوژانەی كۆمپیوتەر واتا reboot بوونەوەی یستەم بێ هیچ هۆكارێك و لە خۆرا و یەكێكە لەو كێشەی كە زۆرێك لە بەكارهێنەركانی ماك توش دەبن و لێ بێگان و لە هۆكارەكەی نازانن و بە تایبەت لە هەرێمێ كوردستان .
هەموو پاتری كۆمپیوتەرێك تەمەنی هەیە ، ئەمەش بە پێی جاری بارگاویكردنەوە ( شەحنكردنەوە ) پێوانە دەكرێت. بەر لەوەی جاری بارگاویكردنەوەكان دابنێم دەمەوێت زیاتر روونكردنەوە بەم . بۆ نموونە ، تۆ كۆمپیتەرەكەت بارگاوی دەكەیتەوە و لەوانەیە لەو رۆژە نیوەی بەكار ببەی ، ئەمەش واتا ٢ رۆژ دەخایەنێت بۆ تەواوبوونی شەحنەكە ، بەلام لە هەمان كاتتدا زۆرێك كەس لەوانەیە لە رۆژێك ٢ جار بارگاویبكەنەوە ، كە ئەمەش دەكەوێتە سەر پێویستی بەكارهێنەرەكە. بەلام بە گشتی هەموو ٢ یان ساڵ و نیو جارێك دەبێت پاتری كۆمپیوتەرەكەت بگۆریت ، بە پێی ئەم خشتەی خوارەوە .
Computer | جاری شەحنكردنەوە |
MacBook | |
MacBook (Retina, 12-inch, Early 2016) MacBook (Retina, 12-inch, Early 2015) MacBook (13-inch, Mid 2010) MacBook (13-inch, Late 2009) | 1000 |
MacBook (13-inch Aluminum, Late 2008) | 500 |
MacBook (Mid 2009) MacBook (Early 2009) MacBook (Late 2008) MacBook (Early 2008) MacBook (Late 2007) MacBook (Mid 2007) MacBook (Late 2006) MacBook (13-inch) | 300 |
MacBook Pro | |
MacBook Pro (Retina, 13-inch, Early 2015) MacBook Pro (Retina, 13-inch, Mid 2014) MacBook Pro (Retina, 13-inch, Late 2013) MacBook Pro (Retina, 13-inch, Early 2013) MacBook Pro (Retina, 13-inch, Late 2012) MacBook Pro (13-inch, Mid 2012) MacBook Pro (13-inch, Late 2011) MacBook Pro (13-inch, Early 2011) MacBook Pro (13-inch, Mid 2010) MacBook Pro (13-inch, Mid 2009) MacBook Pro (Retina, 15-inch, Mid 2015) MacBook Pro (Retina, 15-inch, Mid 2014) MacBook Pro (Retina, 15-inch, Late 2013) MacBook Pro (Retina, 15-inch, Early 2013) MacBook Pro (Retina, Mid 2012) MacBook Pro (15-inch, Mid 2012) MacBook Pro (15-inch, Late 2011) MacBook Pro (15-inch, Early 2011) MacBook Pro (15-inch, Mid 2010) MacBook Pro (15-inch, 2.53 GHz, Mid 2009) MacBook Pro (15-inch Mid 2009) MacBook Pro (17-inch, Late 2011) MacBook Pro (17-inch, Early 2011) MacBook Pro (17-inch, Mid 2010) MacBook Pro (17-inch, Mid 2009) MacBook Pro (17-inch, Early 2009) | 1000 |
MacBook Pro (15-inch Late 2008) | 500 |
MacBook Pro (15-inch, Early 2008) MacBook Pro (15-inch, 2.4/2.2GHz) MacBook Pro (15-inch, Core 2 Duo) MacBook Pro (15-inch Glossy) MacBook Pro (15-inch) MacBook Pro (17-inch, Late 2008) MacBook Pro (17-inch, Early 2008) MacBook Pro (17-inch, 2.4GHz) MacBook Pro (17-inch Core 2 Duo) MacBook Pro (17-inch) | 300 |
MacBook Air | |
MacBook Air (11-inch, Early 2015) MacBook Air (11-inch, Early 2014) MacBook Air (11-inch, Mid 2013) MacBook Air (11-inch, Mid 2012) MacBook Air (11-inch, Mid 2011) MacBook Air (11-inch, Late 2010) MacBook Air (13-inch, Early 2015) MacBook Air (13-inch, Early 2014) MacBook Air (13-inch, Mid 2013) MacBook Air (13-inch, Mid 2012) MacBook Air (13-inch, Mid 2011) MacBook Air (13-inch, Late 2010) | 1000 |
MacBook Air (Mid 2009) | 500 |
MacBook Air (Late 2008) MacBook Air | 300 |
هەر وەك دەبینین هەموو مۆدێلێك جاری شەحنكردنەوەی بۆ دیاری كراوە ، بۆ نموونە كۆمپیتەرەكەی من بریتییە لە MacBook Pro (Retina, 13-inch, Late 2013) كە لە خشتەكە نوسراوە تا ١٠٠٠ جار دەتوانم شەحنی بكەمەوە ، كە ئەمەش ئەمە دەگەیەنێت دوای ئەمە دەبێت پاتریەكە بگۆرم .
بۆ ئەوەی شەرەزابیت لەوەی چۆن بزانین پاتری كۆمپیوتەرەكەمان چەند جار شەحن كراوە بە دوای ئەم هەنگاوانەی خوارەوە برۆ :
١- دوگمەی Option لە سەر كیبۆرد دابگرە دواتر كلیك لە هێوای ئەپڵ بكە لە سەرەوەی دەستە چەپ دوای ئەوە كلیك لە یەكەم هەڵبژاردە بكە كە System Information ە .
٢- دواتر لە System Information لە مینوی دەستە چەپ كلیك لە POWER بكە .
یاخود لە شوێنی ئەم دوو هەنگاوەی سەرەوە برۆ About This Mac دواتر System Report .
دوای ئەم دوو هەنگاوەی سەرەوە دەتوانیت لە ژێر بەشی Health information لە Cycle Count ژمارەیەك ببینی كە دەكاتە جاری شەحنكردنەوەكە ، كە دەتوانی لەم وێنەیەی خوارەوە هەموو هەنگاوەكان ببینیت .
هیوادارم بەم چەند وشەیەی سەرەوە سودێكم گەیاندبێ .